دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 18-12-2024
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی بنیاتنەری ئێران لە سوریا
ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێران ڕۆڵی بنیاتنەری خۆی لە سوریا درێژە پێی ئەدات و تا ئاشتی هەمیشەیی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشە ناوچەییەکانی هاوکاری دەکا
2
تێکهەڵچوون لە نێوان خۆڕاگری و ئەرتەشی تیرۆر
لەناوچەی قەفینی تولکەرم لە نێوان خۆڕاگری فەلەستین و چەکدارانی زایۆنی تێکهەڵچوونێکی توند ڕوویدا و داگیرکاران ژومارێکی زۆر لە لاوانی فەلەستینیان قوڵبەست کرد
3
ئەرتەشی تیرۆر بەردەگرێ بە یارمەتی گەیاندن لە غەزە
ئیستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : ئیسرائیل لەمپەری سەرەکی یارمەتی گەیاندنە لەغەزە
4
حووسی : یەمەن بەردەوام لاگری غەزەیە
محەمەد عەلی حووسی ئەندامی باڵای ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن وتی : دەسدرێژکارییەکانی ڕۆژئاوا ،بەر ناگرێ بە پشتیوانی ئێمە لە غەزە و پەیامی نێوان ئێمە و ئەمریکیەکان مووشەک و خوفڕە
5
جەختکردنەوە لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی سوریا
عەمار بن جامیع، نوێنەری ئەلجەزایر لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەلجەزایر جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکاتەوە
6
جەختی ئالی سادق لەسەر پەیوەندییە ئەرێنییەکانی نێوان ئێران و عێراق
محەممەد کازم ئالی سادق، باڵوێزی ئێران لە عێراق جەختی لە پەیوەندییە ئابوورییە زۆر باشەکانی نێوان عێراق و ئێران کردەوە و وتی؛ پێشبینی دەکرێت ئەو پەیوەندییانە زیاتر ببێتەوە
7
زیادبوونی هەژاری لە تورکیا
ناوەندی لێکۆڵینەوەی سەندیکای فەرمانبەرانی تورکیا ڕایگەیاند: هێڵی هەژاری لە تورکیا گەیشتووەتە ٧٩ هەزار و ٩٤٨ لیرە و مووچەی کرێکار لە خوارەوەی هێڵی برسێتیە