ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا - 19-12-2024 / پێشڕەوی ڕژێمی زایۆنیستی لە سوریا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
پێشڕەوی ڕژێمی زایۆنیستی لە سوریا
سەرچاوە خۆجێییەکانی سوریا بە کەناڵی ئەلمەیادینیان ڕاگەیاندووە:ئەرتەشی تیرۆر پێشڕەوی خۆی لە باشووری سوریا فراوانتر کردووە و لە شارۆچکەی سەیداوە بەرەو ڕۆژهەڵات تا قووڵایی ٩ کیلۆمەتر هاتۆتە ناوەوە.
2
پەلاماری زایۆنیستەکان بۆ سەر یەمەن
ئەرتەشی تیرۆر لە بەیاننامەیەکدا، بەرپرسیارێتی پەلامارەکەی سەر یەمەنی لە ئەستۆگرت، لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا، دەیان کەس شەهید یان بریندار بوون کە زۆربەیان فەرمانبەرانی وەزارەتی وزەن.
3
هێرشی ئاسمانیی یەمەن بۆ سەر بنکەیەکی ئیسرائیل
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە دوابەدوای هێرشێکی مووشەکی لە یەمەنەوە بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان،زەنگی مەترسی لە تەلابیب و ناوچەکانی دەوروبەری لێدرا
4
ئیسرائیل هەموو ڕۆژێک ئاگربەستی لوبنان پێشێل دەکا
نەجیب میقاتی وتی : "ئیسرائیل بە پەلاماری ڕۆژانە ئاگربەست لە لوبنان پێشێل دەکات، وڵاتەکەمان بەهۆی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و ئەمەش بەردەوامە
5
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و میسر کۆبوونەوە
سەید عەباسی عێراقچی و بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر شەوی ڕابردوو لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی ڕێکخراوی هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕوولە گەشە لە قاهیرە،کۆبوونەوە و وتووێژیان کرد
6
هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا بوو
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێم پابەند نەبوو بەو میکانیزمەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵی پەسەندی کردبوو و بەهۆی کەموکوڕیی لەتەرازووی پێداچوونەوە، کە بووە هۆی درەنگ خەرجکردنی مووچە
7
دۆخی نائاسایی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕاگەیەندرا
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، فەرمانداری ئیالەتی کالیفۆرنیا بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندەوەدۆخی نائاسایی ڕاگەیاندووە