ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا - 19-12-2024 / ئەنساروڵڵا : ڕووبەڕووی هەر جۆرە گرژییەک دەبینەوە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
ئەنساروڵڵا : ڕووبەڕووی هەر جۆرە گرژییەک دەبینەوە
ئەلبەخیتی، ئەندامی نووسینگەی سیاسی ئەنساروڵڵا، لە کاردانەوە بە بۆردومانی ناوەندە مەدەنییەکانی یەمەن لەلایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیەوە وتی : ئێمە تا ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و کۆمەڵکوژی لە غەزە ڕووبەڕووی هەر جۆرە گرژییەک دەبینەوە
2
ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر یەمەنی شەرمەزار کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای ئیدانەکردنی پەلامارە کانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکانی یەمەن ، ئەو کارەی بە پێشێل کردنی بنەما و پێوەرەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان زانی
3
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی هەڕەشەکانی تورکیا دەکات
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا رایگەیاند، پەلاماری سەربازی بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا پێشهاتێکی مەترسیدارە و دەتوانێت کارەسات بنێتەوە
4
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە قاهیرە
وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی ڕێکخراوی هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕوولە گەشەی دی هەشت کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەیان لێکدایەوە
5
جەنایەتە سامناکەکانی ئیسرائیل لە غەززە
وێنە تایبەتەکانی کەناڵی ئەلجەزیرە دەریدەخات کە تەرمی شەهیدانی غەززە بە هۆی بەرگرتنی داگیرکەران لە فریاگوزاری لە پەنجا ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن سەگی بەرەڵاوە خوراون
6
کاردانەوەی توندی پاکستان بە بایکوتی مووشەکیی ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بایکوتە نوێیەکانی ئەمریکا دژی بەرنامەی مووشەکی بالستییکی ئەو وڵاتەی بە هەڵاواردنانەوە و دوژمنکارانە زانی