ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا - 19-12-2024 / بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنی مافی ڕەوای یەمەنە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنی مافی ڕەوای یەمەنە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو دوو ئامانجی سەربازی گرینگمان لە تەلئەبیب بۆردومان کرد. هێرشەکانمان وەڵامێکی سروشتی و ڕەوایە لە هەمبەر دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن و غەززە
02
قەسام: پشتیوانی پتەوی یەمەن لە غەززە جێگای ڕێزگرتنە
وتەبێژی گوردانەکانی عیزەدین قەسام وێڕای ستایشی هێرشی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ناوەندی ڕژێمی زایۆنی، داوای کرد تا ئەو کاتەی داگیرکەران تەسلیم دەبن و شەڕ ڕادەوەستێت، هێرشەکانیان زیاتر بکەن
03
شەڕ و پێکدادان لە کەمپی بەلاتە لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا و دوای کنەی یەکە تایبەتەکانی ئەرتەشی ڕژێمی داگیرکەر لە ئۆردوگای بەلاتە لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوس ،تێکهەڵچوونێکی توند لە نێوان خەباتکارانی فەلەستینی وچەکدارانی زایۆنی ڕوویدا
04
ڕۆڵی تێکدەرانەی تورکیا و ئەمریکا لە ڕووداوەکانی سوریا
غیاس سورچی، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕۆڵی تورکیا و وڵاتانی ڕۆژئاوای لە توند کردنی قەیرانەکەدا بە وێرانکەر زانی و لێکنزیکبوونەوەی وڵاتانی ناوچەکەی بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتی مرۆیی بە پێویست زانی
05
٣٧ چاکداری توندڕەوی سەر بە تورکیا کوژران
هەسەدە رایگه یاند هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی مێنبێج توانیان پەلامارەکانی گروپە توندڕەوەکانی سەر بەتورکیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مێنبێج پووچەڵ بکەنەوە و ٣٧ کەسیان لێ بکوژن
06
قەیرانی توندی هێزی مرۆیی لە سوپای ڕژێمی زایۆنی
میدیا عیبریەکان بە ئاماژەدان بە قەیرانی توندی هێزی مرۆیی لە سوپای ئیسرائیلدا ڕایگەیاند کە نزیکەی ٥٠٠ ئەفسەری سوپای ئیسرائیل لەمساڵدا دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.