کانونی یه‌که‌م 20, 2024 08:44 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١_داعش لە سووریا گوڕی گرتووەتەوە

فۆئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق شەوی ڕابردوو وتی: دوای ھەڵوەشانەوەی سوپای سووریا، تاقمۆکەی تیرۆریستیی داعش توانیویەتی ڕیزەکانی ڕێک خاتەوەو چەک و چۆڵێکی زۆر بۆ خۆی دابین بکات.

٢_ ئەمریکا بە دزییەوە ژمارەی لەشکریانی لە سووریا زیاد دەکات

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا ڕایگەیاند : ژمارەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی کورد لە سووریا لە ٩٠٠ کەسەوە بۆ ٢٠٠٠ کەس بەرز بووەتەوە.

٣_ زیان گەیاندن بە حوسییەکان زەحمەتە

ڕۆژنامەی «یەدیعوت ئەحارانۆت» بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سوپای ئیسرائیل نووسی: زەحمەتە لە مەودای دوورەوە بشێ زیانێکی قورس بە ئامانجە ستراتژییەکانی حوسییەکان بگەیەندرێت.

٤_ سەرۆک کۆمارانی ئێران و میسر لە دانیشتنەکەی «دی_٨» دا چاویان بە یەکتر کەوت

«مەسعود پریشکیان» و «عەبدولفەتاح سیسی» سەرۆک کۆمارانی ئێران و میسر لە پەراوێزی دانیشتنی سەرکردەکانی ھەشت وڵاتە ئیسلامییە ڕوو لە گەشەکەی «دی ٨»  لە قاھیرە دیدارو وتووێژیان کرد.

٥_ «بلینکەن» دانی نا بە دۆش دامانی ئەمریکا لە ھەمبەر ئێران دا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە دیمانەیەک دا دوای ئەوەی دانی نا بە ھەوڵی تێکدەرانەی ئەمریکا لە تاران، ھۆکارەکانی سەرنەگرتنی ئەو پەلەقاژەیەی بە تێروتەسەلی ڕوون کردەوە.

٦_ وشداری دان لە مەڕ بەکارھێنرانی زیرەکیی دەستکرد لە شەڕدا

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ بەکارھێنرانی زیڕەکیی دەستکرد لە شەڕدا وشداریی داو وتی: ھیچ وڵاتێک بۆی نییە ھەوڵی دیزاین کردن، پەرە پێ دان، دامەزراندن و یان کەڵک وەرگرتنی سەربازی لە زیرەکیی دەستکرد لە شەڕی چەکدارانەدا بدات.

٧_ پوتین ئەمریکای بۆ ململانێی موشەکی بانگ کرد

سەرۆک کۆماری ڕووسیا دوێنێ لە وەڵامی شارەزایانی ڕۆژئاوایی وتی: ئەگەر پێیان وایە موشەکی «ئورشینیک»ی ڕووسیایان بۆ لەنێو دەچێت، دەی بە خۆیان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ تاقیکردنەوەی تەکنیکی و لە ڕاستی دا جۆرێک ململانێ بانگیان دەکەین.