کانونی یه‌که‌م 20, 2024 10:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

١_شارۆچکە نشینە زایونییەکان مزگەوتێکیان سووتاند

شارۆچکەنشینە داگیرکەرە زایونییەکان وێڕای پەلاماردانی گوندی «مۆردا» لە باکووری «سلفیت» لە کەرتی ڕۆژئاوا، مزگەوتی گوندەکەیان سووتاندو لەسەر دیوارەکانی دروشمی ڕەگەزپەرستانەیان نووسییەوە

٢_ ژمارەی شەھیدانی غەززە ھەڵکشا

ژمارەی شەھیدانی شاڵاوەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر شاری غەززەو ناوچە باکوورییەکانی کەرتی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو گەیشتە ٧٠ کەس

٣_ تورکیا بۆ ڕاگرتنی جم و جوڵەکانی لە باکووری سووریا مەرج دادەنێت

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: ھێرشەکانی تورکیا ھەتا یەپەگە چەک دانەنێ و شەڕڤانە بیانییەکان لە خۆی دوور نەخاتەوە بەردەوام دەبێ.

٤_ سودانی: ھیچ پەیوەندییەکمان لە لایەن «جۆلانی»ـەوە پێ نەگەییشتووە

سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی ڕابردوو وتی: ئێمە ھیچ پەیوەندییەکمان لە لایەن «ئەبو محەممەد جۆلانی»یەوە پێ نەگەییشتووە. بە ھیواین جۆلانی ئاگای لە پەرۆشیی وڵاتانی ناوچەکە ھەبێت و پێوەرو دەستەبەری ئەرێنی بخاتە ڕوو.

٥_ ڕابەری ئەنساروڵڵا  جەختی لە پشتیوانی کردنی فەلەستینییەکان کردەوە

عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی ڕابەری ئەنساروڵڵا لە سەر بەردەوامیی ھەڵوێستی یەمەن سەبارەت بە پشتیوانی لە فەلەستین سەرباری ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن، پێی داگرت.

٦_ ھاوتەریبیی تەحریرۆششام و زایونییەکان لە سووریا

کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایونی وای بڵاو کردەوە کە سوپای ئەم ڕژێمە بە یارمەتیی ئەندامانی تەحریرۆششام چەک و چۆڵ و جبەخانەکانی سوپای سووریای تاڵان کردووە.

٧_ ناڕەزامەندیی سوپای ئەمریکا لەبەر داکۆکیی حکومەتەکەیان لە ئیسرائیل

«ژۆزفین گولیبو» ئەفسەری ھەواڵگریی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی بیستنی کۆنگرێس دا سەبارەت بە گرفتی لەشکریانی سوپای ئەمریکا، وێڕای ناڕەزامەندی دەربڕین لە داکۆکیی ئەمریکا لە تاوانکارییەکانی ئیسرائیل وتی: ئێوە وەک کۆنگرێس ھاوبەشی ژینۆسایدی خەڵکی غەززەن.