کانونی یه‌که‌م 20, 2024 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

١_ئیسرائیل وەک وڵاتێکی نایاسایی ناودێر کرا

دیوانی نێونەتەوەیی داد وێڕای ڕاگەیاندنی نایاسایی بوونی وڵاتی ئیسرائیل پێی داگرت: ئەم وڵاتە لە سەرانسەری دنیادا بە ناوی وڵاتێکی سەربەخۆ نەیەتە ناس کران.

٢_ ئاڵای ڕژێمی زایونی لە دوبلین داگیرا

دوای بڕیارەکەی حکومەتی ئیرلەندا لەمەڕ داخستنی باڵوێزخانەی ڕژێمی زایونی لە دوبلین، ئاڵای ئیسرائیل لە سەر بینای باڵوێزخانەکەی ھێنرایە خوارەوە.

٣_ زۆربەی زایونییەکان پشتگری لە گۆڕینەوەی دیلەکان دەکەن

بە پێی ڕاوەرگرتنی تازەی ڕۆژنامەی عیبری زمانی مەعاریۆ، سەدی ٧٤ی ئیسرائیلییەکان لە ڕێککەوتنی تۆکمەوتەواوی گۆڕینەوەی دیلەکان تەنانەت بە بایی ڕاگیرانی شەڕی غەززەش داکۆکی دەکەن.

٤_مەزڵوم کۆبانی: ئاگربڕی ھەمیشەیی پێشەکیی گۆڕانکارییە

سەرکردەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: کورد ئامادەیە لە بەرامبەر دامەزراندنی ئاگربڕی ھەمیشەیی لەگەڵ تورکیا، شەڕڤانە بیانییەکان لە سووریا بباتە دەرەوەو بەڕێوەبەرایەتیی کۆبانی بە ھێزەکانی ئاسایشتی نێوخۆ «یان ئاسایش» بە چاودێریی ئەمریکا بسپێرێت.

٥_ شاندێکی باڵای ئەمریکی چاوی بە جۆلانی دەکەوێ

ڕۆژنامەی ئینگلیسیی فاینەنشاڵ تایمز وای بڵاو کردووەتەوە کە شاندێکی ئەمریکی لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو بڕیارە بۆ یەکەمجار بە فەرمی لە دیمەشق دا چاوی بە ئەبومحەممەد جۆلانی بکەوێ.

٦_ ئەردوغان بەم زووانە سەردانی دیمەشق دەکات

بڵاوکراوەی «تورکیا گازیتە» بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتییەکان ڕایگەیاند: ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ماوەی ١٥ ڕۆژی داھاتوودا سەردانی سووریا دەکات.

٧_ ڕووسیا: ناتۆ خۆی بۆ شەڕی ئێمە ساز دەدا

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە پێشتر نوێنەری ڕووسیا لە ناتۆ بووە، وتی: ناتۆ خەریکە خۆی بۆ پێکدادانی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا ساز دەدا. دیارە ئەمەش نەک ھەر بۆ ڕووسیا، بەڵکو بۆ ئاسایشتی ناوچەکەو جیھان پڕمەترسییە.