ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 21-12-2024 / ئامانجی خۆڕاگری خەبات بەدژی ڕژێمی زایۆنیە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
ئامانجی خۆڕاگری خەبات بەدژی ڕژێمی زایۆنیە
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئامانجی سەرەکی پێکهێنانی میحوەری خۆڕاگری لە ناوچەکە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بوو
. 2-
درێژەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆر لە غەززە
لە پەلامارەکانی ئەرتەشی تێرۆر بۆ سەر غەززە ئەمڕۆ ٣١ فەلەستینی دیکە کە ٧ کەسیان منداڵ بوون شەهید بوون و ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە غەززە گەیشتە ٤٣ هەزار و ٩٢٢ کەس.
3- هێرشی مووشەکی یەمەن بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان
لە هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر تەلئەبیب ١٨ زایۆنیستی بریندار بوون و سیستەمی بەرگری ڕژێمی زایۆنی نەیتوانی ئەم مووشەکە پێ و شوێن بگرێت
4-
ئینگلیز هاوبەشی جەنایەتی زایۆنیەکانە
ئیقبال محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی ئینگلیز، حکومەتی ئەم وڵاتەی بەوە تاوانبار کرد کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشتیوانی لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە دەکات و هاوبەشی جەنایەتەکانە.
5-
ئێستا کاتی لە ناوبردنی داعش و هێزە کوردییەکانە لە سوریادا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کوماری تورکیا وت ” داعش، پەکەکە و شوێنکەوتووانی، مەترسین بۆ سوریا، ئێستا کاتی لە ناوبردنی داعش و هێزە کوردییەکانە لە سوریادا
6-
ئیدانەکردنی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق
هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر لە عێراق، پەلامارەکانی حکومەتی تورکیای بۆ سەر ئاسمان و خاکی وڵاتەکەی شەرمەزار کرد.
7- تەقەی زایۆنیستەکان لە خۆپیشاندەرانی دەرعا
چەکدارانی ڕژێمی زایۆنی تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی سووری کرد کە لە دژی بوونی سوپای تێرۆر لە وڵاتەکەیان لە گەڕەکی ڕۆژئاوای دەرعا خۆیشاندانیان کرد.
8- کوژراووبریندار بوونی زیاتر لە 80 کەس لە ئەڵمانیا
لە ڕووداوی پێکدانی ئۆتۆمبێلێک بە بازاڕی کریسمس لە شاری ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا لە شەودا ، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون