ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 21-12-2024 / ڕژێمی زایۆنی هەڕەشە بۆ سەر هەموو ناوچەیە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
ڕژێمی زایۆنی هەڕەشە بۆ سەر هەموو ناوچەیە
سەیید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : کردەوەی زایۆنیەکان لە شەڕی غەزە و لوبنان و دەسدرێژکارییەکانی ئەو ڕژێمە دژی سووریا ڕاستەقینە بوونی وشداریەکانی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر گشت ناوچەکەی دەرخست
2- زەبری خوڕاگری فەلەستین لە داگیرکەران
خۆڕاگری فەلەستین شەوی هەینی بە کەڵک وەرگرتن لە ١٠٧ مووشەک بنکەی فەرماندەرایەتی و کۆنترۆڵی هێزی داگیرکەری ئیسرائیلی لە میحوەری نەتساریمی کردە ئامانج و زەبری قورسی لە ئەرتەشی تیرۆر دا.
3--
ڕژێمی زایۆنی سەرقاڵی جینوساید لە غەززەیە
پزیشکانی بێ سنوور لە ڕاپۆرتی نوێی خۆیدا ڕایگەیاند، کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە "نیشانەی ڕوون و ئاشکرای جینوساید وپاکتاوی نەتەوەییە
4-
بەیاننامەی یەمەن سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر تەلئەبیب
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەمڕۆ (شەممە) باسی کرد لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئامانجێکی سەربازی لە تەلئەبیب بە مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی "فەلەستینی ٢".
5
چین: ڕۆژهەڵاتی ناڤین گۆڕەپانی ڕکەبەرایەتی نێوان زلهێزەکان نییە
وانگ یی وه زیری ده ره وه ی چین ڕایگه یاند ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی ناڤین هی گەلەکەی خۆیه و جەختی لەوەکرده وه که نابێ ئه م ناوچەیە ببێته گۆره پانی ڕکەبەرایەتی نێوان زلهێزه کان.
6-
پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی گارە
فڕۆکەشەڕ کەرەکانی ئەرتەشی تورکیا لە درێژەی پەلامارەکانی خۆی بۆ سەر ناوچە کوێستانیەکانی باکووری عێراق بە بیانووی پەلامار بۆسەر پەکەکە ، ناوچەی گارە لە کوردستانی عێراقی کردە ئامانج کە بە گوێرەی ڕاپۆڕتی سەرچاوە خۆجێیەکان ئەو پەلامارە خەساری قورسی لە خەڵکی ئەو ناوچەیە داوە