ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 21-12-2024 / توند بوونەوەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆر لە غەزە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
توند بوونەوەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆر لە غەزە
بەرگری مەدەنی غەزە ڕایگەیاند فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی ماڵێکیان لە ناوچەی جبالیا بۆردمان کرد کە بە هۆیەوە دە کەس شەهید بوون کە حەوت کەس لەو شەهیدانە منداڵن و ژومارێکیش بریندار بوونە
2
ستایشی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە یەمەن
بزووتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین، هێرشی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیان بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانییان بەرز نرخاند و جەختیان لە پەیوەندیی پتەو و تۆکمەی نێوان دوو نەتەوەی فەلەستین و یەمەن کردەوە.
3-
سیستەمی " حیتس" ئاسایش بۆ زایۆنیستەکان ناهێنێت
محەممەد عەلی ئەلحوسی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن وتی: سیستەمی بەرگری حیتس لە بەرامبەر مووشەکەکانی فەلەستینی ٢ ی یەمەن - ناتوانێت ئاسایش بۆ ڕژێمی کاتیی و تیرۆریستی زایۆنی بە دی بێنێت
4-
خۆڕاگری عێراق چەکەکانی خۆی دەپارێزێت
عەلی فەتلاوی، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای عێراق ڕایگەیاند: هیچ لایەنێک ناتوانێت خۆڕاگری عێراق لە سای داگیرکاریی ئەمریکا و هەروەهاداگیرکاری تورکیا چەک داماڵین بکات
5-
پەلاماری بەخۆفڕ بۆ سەرکازانی ڕووسیا
شاری کازان، ناوەندی کۆماری تاتارستانی ڕووسیا، ئەمڕۆ - شەممە - لە لایەن هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیەوە هێرش کرایە سەر، کە یەکێکیان کەوت لە ناوەندێکی پیشەسازی و شەش فڕۆکەی دیکە کەوت لە چەن باڵەخانەی نیشتەجێبوون
6-
چوونی کاروانی سەربازی ئەمریکا بۆشاری حەسەکە
بەپێی هەواڵی میدیاکان، کاروانێکی سەربازی گەورەی سەر بە داگیرکەرانی ئەمریکا کە لە سیستەمی تۆپخانە و کەرەستەی لۆجستیکی و تڕۆموبیلی زرێپۆشەوە پێکهاتووە، گەیشتوونەتە ناوچەی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا