کانونی یه‌که‌م 22, 2024 08:41 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

8شەهید لە بۆردومانی خوێندنگەیەکی غەززەدا

بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خوێندنگەی "مووسا بن نەسیر"ی شاری غەززە کە شوێنی پەنابردنی سەدان ئاوارەیە، تا ئێستا شەهیدبوونی ٨ کەس راپۆرت کراوە.

02

یەکەم نیشانەکانی ناڕەزایەتی لە جۆلانی

ژێدەرە هەواڵییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە بە ڕفێندرانی ژمارێک شاروومەندی سووری لە پارێزگەی حەڵەب، یەکەم نیشانەکانی ناڕازیەتی لە "ئەبوومحەممەد جۆلانی" فەرماندەری گرووپی بەرهەڵستکاری چەکداری "تەحریروشام"ی دەرکەوتووە.

03

پەلاماردرانی پەیڕەوانی ئەهلی بەیت(ع) لە سوریا

سەرباری وادە و بەڵێنەکانی دەسەڵاتدارانی تازەی سوریا سەبارەت بە پاڵپشتی کردنی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان و دەستەبەر کردنی مافەکانیان، لەو کاتەوە حکومەتی بەشار ئەسەد ڕووخاوە تا بە ئێستا پەلاماردرانی پەیڕەوانی ئەهلی بەیت(ع) هەر نەبڕاوەتەوە.

04

دیداری بافڵ تاڵەبانی و سوودانی

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق داکۆکی کرد لە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی بۆ هەواهەنگ کردن و ڕێکخستنی درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەروەها دادگەری و یەکسانیشی بە بنەما و بنچینەی حکومەتی داهاتوو زانی.

05

ئەمریکا؛ بەرپرسی پەلاماردرانی سەنعای پێتەختی یەمەن

فەرماندەرێتیی ناوەندیی ئەمریکا (سێتنکام) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسایەتیی پەلاماری ئاسمانیی شەوی ڕابردوو بۆ سەر سەنعای پێتەختی یەمەنی گرتە ئەستۆ.

06

ڕاگەیەندرانی حاڵەتی ئامادەباشی لە فەلەستینی داگیرکراو

میدیا زایۆنییەکان باسی ئامادەباشیی ڕژێمی زایۆنییان کرد لە تلاڤیڤ و ئەیلاتی داگیرکراو دوابەدوای هەڕەشەی یەمەنییەکان سەبارەت بە بەردەوامکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر خاکی فەلەستینی داگیرکراو.