کانونی یه‌که‌م 22, 2024 10:41 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

ڕژێمی زایۆنی وشداری دا؛ نەخۆشخانەی کەماڵ عدوان چۆڵ کەن

سوپای ڕژێمی زایۆنی بە سەقامگیر کردنی ڕۆبۆتی خۆتەقێن لە دەوروبەری نەخۆشخانەی "کەماڵ عدوان"ی غەززە، وشداری داوە کە ئەم نەخۆشخانەیە دەبێ خێرا چۆڵ بکرێ.

02

ئەمریکا لە خۆی داوە

فەرماندەرێتی ناوەندیی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا ڕایگەیاند کە پاپۆڕی "یو ئس ئس گیتزبێرگ" لە دەریای سووردا بە هەڵە لە فڕۆکەیەکی جەنگیی ئف-١٨ی ئەمریکای داوە و خستوویەتیە خوارەوە.

03

لیبێرمەن: دەبێ پەلاماردانی یەمەن بەردەوام بێ

ئاڤیگدۆر لیبێرمەن وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی ئیسراییل ڕایگەیاند: نابێ چاوەڕێی هاویژرانی مووشەکێکی بالستیکی تر لە لایەن یەمەنەوە بین و لە جیاتی بەرگری، دەبێ هێرش دەست پێ بکەین. 

04

پلان و پیلانی تازەی تورکیا بۆ سوریا

هاکان فیدان بە پێداگری لەسەر پێویستیی هەڵوەشانەوەی یەپەگە، وشداری دا بێتوو ئەوە ڕوو نەدات، تورکیا بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بە مافی ڕەوای خۆی دەزانێ.

05

ئایەتووڵڵا سیستانی نەیاری هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبییە

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیاز بوو لە دیداری دووەمی لەگەڵ ئایەتوڵا سیستانی داوای دەرکرانی فەتوای هەڵوەشانەوەی هێزەکانی بەسیجی جەماوەری لێبکات، بەڵام ئایەتوڵا سیستانی ڕازی نەبوو بە دیداری دووبارە.

06

هەڕەشەی ترەمپ سەبارەت بە دەسگرتن بە سەر کەناڵی پاناما

سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی قازانج و بەرژەوەندیی زۆری لە چالاکیی ئەمن، کارامە و جێمتمانەی کەناڵی پانامادا هەیە و ڕێگا نادات ئەم کەناڵە بکەوێتە دەستی کەسانی نەشیاوەوە.

07

تیاچوونی لانیکەم ٣٠ سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئەمریکا لە ئوکراین

هەواڵدەریی ڕیانووستیی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتی ڕووسیادا لە ئوکراین، لانیکەم ٣٠ سیستەمی بەرگریی مووشەکیی پاتریۆتی ئەمریکا تیاچوونە.