ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 22-12-2024 / حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی:گەلی ئێران بەکرێگیراوانی ئەمریکا پێشێل دەکات
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
گەلی ئێران بەکرێگیراوانی ئەمریکا پێشێل دەکات
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لە دیداری ژمارێک لە مەداحانی ئەهلی بەیت (د.خ) فەرمووی: بەکرێگیراوێکی ئەمریکایی ناراستەوخۆ دەڵێ یارمەتیی ئەوەی دەدەین کە لە ئێراندا بشێوی بنێتەوە؛ گەمژەکان بۆنی کەبابیان بیستووە! گەلی ئێران ئەو کەسەی پێشێل دەکات کە دەبێتە بەکرێگیراوی ئەمریکا.
02
خۆپیشاندانی بەربڵاوی زایۆنییەکان لە تلاڤیڤ
هەزاران شارۆچکەنشینی زایۆنی بە بەرپاکردنی خۆپیشاندانێک لە تلاڤیڤ خوازیاری واژۆکرانی خێرای ڕێککەوتننامەی دیلبەدیل بوون بۆ ئازادکرانی هەموو دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی کە لە غەززەدان.
03
یەمەن دەستبەرداری پشتیوانی کردنی غەززە نابێ
ئەلحوسی لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن: پەلامارەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن تیرۆریستییە. کردەوە تیرۆریستییەکانی دژ بە یەمەن دەکرێ، نابێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە دەستبەرداری پاڵپشتی کردنمان لە غەززە ببین.
04
هەسەدە هێرشێکی گەورەی تێکشکاند
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی لەشکریی مەنبج رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین بۆ 52 کەس بەرزبوەوە
05
کەمبوونی تۆقێنەری خۆراک لە غەززە
برسێتی دان ئێستایش هەر وەک چەکێکی جەنگی لە غەززە بەکار دەهێندرێ و پەلامارە بێبڕانەوەکانی ئیسراییل مەجالی ئەوە بە خەڵکی غەززە تەنانەت بتوانن بگەڕێن بە دوای خۆراک و خواردن.
06
پاپا ئیسراییل به دڕنده ناو دهبات
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان جارێکی دیکە ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی کرد بۆ سەر غەززە، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە وەزیرێکی زایۆنی بەئاشکرا ئیدانەی داخوازەکەی پاپای کرد، کە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لێکۆڵینەوە لە هێرشە سەربازییەکانی سەر غەززە بکات بۆ ئەوەی دەرکەوێ ئایا ژینۆسایدی فەلەستینیەکانە یان نا؟