کانونی یه‌که‌م 23, 2024 08:41 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

هەڵاتنی سورییەکان لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی جۆلانی

خەڵکی سوریا لەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی دەس وپێوەندییەکانی جۆلانی دان، هەڵدێن.

سەرچاوە سوریەکان ڕایانگەیاند، کردەگەلی وەک کوشت و بڕ، گرتن، بەتاڵان بردن و دزیی لە هاووڵاتیانی سوری، لەلایەن کەسانی سەر بە گرووپی جۆلانی تادێ زیاتر پەرەدەسێنێ.

٢.

دووپات بوونەوەی تۆمەت پاڵدانی تورکیا دژ بە شارومەندانی سوریا

"هاکان فیدان"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا پاش دیدار لەگەڵ "ئەحمەد ئەشەرع" ناسراو بە "ئەبوو محەممەد جۆلانی" سەرۆکی هەتەشە لە دەمشق وتی: وڵاتەکەی ڕێگە نادا بەو گرووپانەی بە بۆچوونی ئانکارا، ترۆریستن، لە خاکی سوریادا ئامادەبن.

٣.

بۆردومانی خوێندنگەو خانووبەرەکان لە غەززە

لە ئاکامی هێرشی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، ١٨ فەلەستینی شەهید و چەند کەسیش بریندار بوون. لە هێرشی رژیمی زایۆنی بۆسەر ماڵێک لە دێرولبەلەح لە ناوەندی کەرتی غەززەشن شەش فەلەستینی شەهید بوون.

٤.

سوپای یەمەن، پاپۆڕێکی ئەمریکای بەئامانج گرت

"یەحیا سەریع"ی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: بە پێکانی پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس هەری ئێس ترۆمەن"، شکستمان هێنا بە هێرشی ئەمریکا و ئینگلیز بۆسەر وڵاتەکەمان.

٥.

پوتین: مەترسییەکان ڕوو لە زیادبوونە

"ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری رووسیا لە وەڵامی پرسیارێک لەوبارەوە کە ئاخۆ ڕووداوەکانی هەنووکە، شەڕی سێیەمی جیهانی لێدەکەوێتەوە؟ وتی: نابێ کەس بترسێنین بەڵام مەترسییەکانی ڕوو لەزیادبوونەو نەیارانی ڕووسیا، دۆخەکە شپرزەتر دەکەن.