کانونی یه‌که‌م 23, 2024 10:41 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

 

١.

سی کوژراو لە پەلاماری خۆفڕیی تورکیا بۆسەر سوریا

سەرچاوە سوریەکان ڕایانگەیاند کە لەئاکامی پەلاماری درۆنیی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی سوریا، لانیکەم سی کەس گیانیان لەدەست داوە.

خۆفڕەکانی تورکیا ١٧جار پەلاماریان کردۆتە سەر ناوچە ناسەربازییەکان لە شوێنە جیاجیاکامی سوریا لەوان شاری کۆبانێ و منبەج و شارەکانی دیکە.

٢.

درێژەی دەسدرێژکارییەکان لە٤٤٤ـەمین رۆژی شەڕی غەززە

رژیمی زایۆنیستی لە ٤٤٤ـەمین رۆژی شەڕ دژ بە کەرتی غەززە، هەروا درێژە دەدا بە کردەگەلی هۆڤانەی دژ بە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە. سوپای رژیمی ئیسرائیل سەتا حەفتای ماڵ و خانووبەرەکانی لە ئوردوگای جەبالیا لە باکوری غەززە لەبەین بردووەو ئەو ناوچەیە، بووە بە شاری مردووەکان.

٣.

لازارینی: هەموو یاساکانی شەڕ لە غەززە پێشێل دەکرێن

"فیلیپ لازارینی" سەرۆکی ناوەندی فریاگوزاری و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ناسراو بە ئانرۆا وتی: هەموو یاساوڕێساکانی شەڕ لە کەرتی غەززە لەماوەی ١٤مانگی ڕابردوو، بەرەوڕووی ژینۆسایدی بەردەوامن و پێشێل دەکرێن.

٤.

بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا: رژیمی زایۆنی دەرەقەتی یەمەنیەکان نایە

"محەممەد ئەلبەخیتی" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە هێرشەکانمان، سەری لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا شێواند و بووەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی، وتی: رژیمی زایۆنیستی بەتەنیا دەرەقەتی یەمەنییەکان نایە، بۆیە داوای یارمەتیی لەوانە دەکا کە پشتگریی دەکەن.

٥.

هەرێمی کوردستان خوازیاری پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ ئێراندا بوو

"سفین دزەیی" بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیدار لەگەڵ سەرکۆنسولی تازەی ئێران لە هەرێم، خوازیاری پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بوو و هیوای خواست، لە خولی فەرمانبەرێتی سەرکۆنسولی تازەی ئێران لە هەولێر، ئەو مەبەستە بێتەدی .