کانونی یه‌که‌م 23, 2024 13:41 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

١.

شەهیدبوونی١٢فەلەستینی لە تاوانێکی تازەدا لە غەززە

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، لەئاکامی جەنایەتی تازەی رژیمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، ژمارێک فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.

رژیمی زایۆنی لە تاوانێکی تازەدا، خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان لە ناوچەی "مەواسی"ی خان یونس لە باشوری کەرتی غەززەی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، یازدە کەس شەهید بوون،

٢.

لەقاودرانی وردەزانیاریی لەسەر تەقینەوەی پەیجەرەکان لە لوبنان

دەس وپێوەندییە پێشووەکانی موساد، وردەزانیاری تازەیان لەبارەی پیلانگێڕیی رژیمی زایۆنیستی بۆ زەبر وەشاندن لە لوبنان، لەقاو دا.

دوو بەرپرسی باڵای موساد کە ئەم بەینە خانەنشین بوون، ئیدیعا دەکەن، لەو کەسانەن کە ئەو کردە ترۆریستییەیان ڕێبەرایەتی کردووە. بە جێبەجێکرانی ئەو هەوڵە ترۆریستییە، زایۆنییەکان، ڕێگای تاوپێدانی شەڕی دژ بە خۆڕاگریی لوبنانیان گرتەبەر.

٣.

داگیرکرانی سەتی٩٥ی قۆنەیتەرەی سوریا لەلایەن زایۆنییەکانەوە

سوپای داگیرکەری زایۆنی هەروا درێژەدەدا بە داگیرکارییەکەی لە باشوری سوریاو هێرش دەکاتەسەر گوندو شارۆچکەکانی گردووپەڕی پارێزگای قۆنەیتەرەو باشوری رۆژاوای دەرعا و بەقسەی سەرچاوە ئاگادارەکان، پتر لە سەتا٩٥ی پارێزگای قۆنەیتەرەیان تائێستا داگیرکردووە.

٤.

محەممەد عەلی حوسی: ئیسرائیل، لەناو دەچێ

"محەممەد عەلی حوسی" ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لە کاردانەوە بە قسەکانی نەتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی وتی: بێگومان، ئیسرائیل لەناو دەچێ.

حوسی پێی داگرت: بەرلەوەی نەتانیاهو بیهەوێ هەڕەشە لە خەڵکی یەمەن بکا، دەبێ ئاگاداری شوێنهاتی کردەکانی بێ کە ئەویش، لەناوچوونی رژیمی ساختەی ئیسرائیلە.

٥.

سودانی: لەمەڕ دور راگرتنی عێراق لە مەترسییە ئاسایشییەکان، سەرکەوتوو بووین

"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە بە پێویستیی پاراستنی دەسکەوتە ئاسایشییەکان لەو وڵاتە پێی داگرت: حکومەت توانیویەتی، عێراق دور ڕاگرێ لە مەترسییەکانی کێشەو گرژییە ئاسایشییەکانی هەنووکەی ناوچە.