ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 24-12-2024 / هێرشی بەموشەکی یەمەن بۆسەر تەلاڤیڤ
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
هێرشی بەموشەکی یەمەن بۆسەر تەلاڤیڤ
میدیاکانی رژێمی زایۆنیی: ئەمڕۆ لە تەلاڤیڤ و چەن ناوچەیەکی دیکە بە هۆی هێرشی بەموشەکی یەمەن ، دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە
02
برینداربوونی ٢٠ زایۆنیست لەکاتی هەڵاتندا
میدیاکانی رژێمی زایۆنیی: لە کاتی هەڵاتنی شارۆچکەنشیناندا بۆ حەشارگە لەترسی هێرشی بەموشەکی یەمەن ، ٢٠ کەس بریندار بوونە
03
شەڕ لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا مەترسیدارە
نێردراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سوریا: شەڕ لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە شوێنهاتی نالەباریی دەبێت و باش وایە هەسەدە و لایەنە چەکدارەکانی دیکە لەپێناو چارەسەرکردنی سیاسیی هەوڵ بدەن
04
تەقاندنەوەی ماڵی فەلەستینییەکان بە رۆبۆت
سوپای رژێمی زایۆنیی رۆبۆتی تەقێنەر دەنێرێتە نێو باڵەخانە مەدەنییەکانی دەورووبەری نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان لە باکووری کەرتی غەزە تا لەو ڕێگەوە ئەو بینایانە بتەقێنێتەوە
05
رژێمی زایۆنی: ئێمە هەنییەمان کوشت
وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنی: ئێمە ئیسماعیل هەنییەمان لە تاران تێڕۆر کرد
06
ئێران: هاوکات ئامادەی وتووێژ و بەرەنگاربوونەوەین
سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتێژی پێوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران : هاوکات ئامادەی وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا و بەرەنگاربوونەوەی گوشارەکانیشین
07
کابینەی نوێ لە فەڕانسا
کۆشکی ئێلیزە: فڕانسوا بایرۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی پێ سپێردراوە و وەزیرەکانی ئێستای دەرەوە و بەرگریش لە پۆستەکانیاندا دەمێننەوە