ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 24-12-2024 / درێژەی باری نائاسایی لە ئیسرائیل
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
درێژەی باری نائاسایی لە ئیسرائیل
کەناڵی ١٢ی تەلەڤیزیۆنی رژێمی زایۆنیی: پەرڵەمان بۆماوەی ساڵێک ، تا دێسامبری ٢٠٢٥ ، باری نائاسایی درێژ کردۆتەوە
02
جارێ ئاگربەس لە غەزە راناگەیەندرێ
رۆژنامەی هائارێتس: دانوستان بۆ ئاگربەس لە غەزە کاتێکی زیاتری پێویستە و جارێ گرفتەکانیی چارەسەر نەکراون
03
یەکەم گەڕەکی منبەج لەلایەن هەسەدەوە کۆنتڕۆڵ کرایەوە
دوێنێ شەو، جیا لە قۆڵی منبەج، هێزەکانی هەسەدە لەدوو قۆڵی دیکەشەوە، هێرشیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی سەرێکانی و گرێسپی دەستپێکردووە
04
شەڕی کورد و تورک بەقازانجی داعشە
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ تورکیا: شەڕ بە دژی کورد لەسوریا دەبێتە هۆی بوژانەوەی داعش وئاسایشی سوریا و تورکیا و ئەوڕوپاش دەخاتە مەترسییەوە
05
ئامادەیی حەشدی شەعبی لەسنووری سوریا
حەشدی شەعبی لەپێناو پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق ،لە سنووری ئەو وڵاتە و سوریا جێگیر بووە
06
ئاگرتێبەردانی ئاڵای ئەمریکا و وێنەی ترامپ
خەڵکی پاناما لەدوای هەڕەشەکانی ترامپ ، وێنەی ئەو و ئاڵای ئەمریکایان ئاگرتێبەردا