کانونی یه‌که‌م 25, 2024 07:45 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەزە

 لە پەلامارەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەزە لانیکەم 15 کەسی سیڤیل شهید بوون و ژومارێکیش بریندار یان بێ سەروشوێن بوونە

2

چۆڵ کرانی نەخۆشخانەی ئەندونزیایی لە لایەن ئەرتەشی تیرۆرەوە

وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند سەربازانی زایۆنی نەخۆَشخانەی ئەندونزیایی لە باکووری غەزەیان چۆڵ کرد و زۆرێک لە نەخوشەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە

3

بریندار بوونی فەرماندەیەکی دیکەی ئەرتەشی تیرۆر

سەرچاوەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند کە سەرگوردکیوف  فەرماندەی تیپی باکووری کەناری ڕۆژئاوا بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە تولکەرم لە باکووری کەرناری ڕۆژئاوا بە سەختی بریندار بووە.

4

هێرشەکانی یەمەن بۆ سەر سەرزەوییە داگیرکراوەکان

بەپێی هەواڵی میدیاکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای یەمەن جارێکی دیکە بە مووشەک ناوچە داگیرکراوەکانی کردە ئامانج و زەنگی مەترسی لە تەلابیب بەرز بووەوە.

5

قەتەر: شانازی بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران دەکەین

ماجید بن محەمەد ئەلئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەختی لەوە کردەوە کە دۆحە هەمیشە شانازی بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.

6

کۆبوونەوەی کونسوڵی گشتی نوێی ئێران لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی

لە دیداری دوێنێ سێشەمەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی نوێی ئێران لە هەولێر، هەردوولا وێڕای ئاماژەبە   پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئێران و هەرێم جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و هەولێر کردەوە