کانونی یه‌که‌م 25, 2024 10:39 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

هێشتا زووە بۆ پێشبینی داهاتووی سوریا

سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا زووە بۆ حوکمدان لەسەر داهاتووی سوریا و لە داهاتوودا پێشهاتی زۆر ڕوودەدات

2-

درێژەی تاوانەکانی سوپای تیرۆر لە کەناری ڕۆژئاوا

لە درێژەی پەلامارەکانی سوپای تیرۆر بۆ سەر تولکەرم، لە کەناری ڕۆژئاوا، هەشت فەلەستینی دیکە شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون

. 3-

نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە سەرووبەندی داخران

حیسام ئەبو سەفیە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە غەززە جەختی لەوە کردەوە کە سوپای تیرۆر ئەم نەخۆشخانەیە وێران دەکات و 20 کەس لە بەشە جیاجیاکانی نەخۆشخانەکە بریندار بوون کە 5 کەسیان لە ستافی پزیشکین

. 4

ئانڕوا: هەر کاتژمێرێک منداڵێک لە غەززە شەهید دەبێت

ئانڕوا  لە ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە، هەر کاتژمێرێک منداڵێک لە غەززە شەهید دەبێت و لە سەرەتای شەڕی زایۆنیستی دژ بە غەززە، ژمارەی منداڵانی شەهیدی فەلەستینی بۆ ١٤ هەزار و ٥٠٠ کەس زیادی کردووە.

5-

ئەنساروڵڵا: ئێمە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا دەدەینەوە

محەممەد عەلی ئەلحوسی، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی ئەنساروڵای یەمەن، وتی: ئەگەر ئەمریکا دەسدرێژی بۆ سەر یەمەن بکات، هیچ هێڵێکی سوورمان نابێت لە بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

6-

پێویستی لێپرسینەوە لە ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە تیرۆرکردنی شەهید هەنیە

 سەعید ئیروانی باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان، داوای لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش کرد لێپرسینەوە لە ڕژێمی زایۆنی بکرێت سەبارەت بە شەهید کردنی شەهید هەنیە .