ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 25-12-2024 / ئێران شانازی بە میراتی هاوبەشی ئایینە ئیبراهیمییەکانەوە دەکات
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
ئێران شانازی بە میراتی هاوبەشی ئایینە ئیبراهیمییەکانەوە دەکات
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی ساڵیادی لە دایکبوونی عیسا مەسیح (د.خ) جەختی لەوە کردەوە کە ئێران شانازی دەکات بە مێژوویەکی دەوڵەمەندی پێکەوە ژیان و دۆستایەتی نێوان ئایین و کولتوورەکان
2-
بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربەس لە لوبنان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە
ڕۆژی چوارشەممە، سوپای زایۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ لوبنان پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر پارێزگای ئەلبوقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان
3-
مووشەکی بالیستیکی یەمەن لە دڵی تەلابیب
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئامانجێکی سەربازی لە دڵی تەلئەبیب بە مووشەکی بالیستیکی واوە دەنگی "فەلەستینی ٢" ڕاگەیاند
4-
هێرشی مووشەکی قورسی ڕووسیا بۆ سەر خارکیەف
بەپێی هەواڵی میدیاکان، سوپای ڕووسیا بە مووشەکی بالیستیک و کروز هێرشی کردووەتە سەر پێگەکانی شاری خارکیڤ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.
5-
کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی کۆماری ئازەربایجان
بەپێی هەواڵی میدیاکان، فڕۆکەیەکی کۆماری ئازەربایجان لە نزیک شاری ئاکتائو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە؛ بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، لەم ڕووداوەدا ٦٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
6-
جەختی سودان لەسەر دەستوەرنەدان لە ڕووداوە ناوچەییەکان
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی وڵاتەکەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا هەوڵدان بووە بۆ ئەوەی نەچێتە ناو ململانێ و شەڕە ناوچەییەکان