ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 26-12-2024 / پەیامی پیرۆزبایی رابەری شۆڕش بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا (ع)
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
پەیامی پیرۆزبایی رابەری شۆڕش بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا (ع)
رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی: ئەگەر ئەمڕۆ حەزرەتی عیسا (ع) بوایە زوڵمی زاڵمانی جیهانی قبوڵ نەدەکرد و ساتێک لە خەبات بەدژیان رانەدەوەستا
2-
بەرفراوانبوونی ناڕەزایەتییەکان لە سوریا
بێڕێزی بەرامبەر بە عەلەوییەکان لەلایەن هێزەکانی دەستەی تەحریری شامەوە لە حەڵەب ، ناڕەزایەتی بەربڵاو و تێکهەڵچوون لە شارەکانی سوریا لەوانە لە دیمەشقی لێکەوتەوە
3-
شەهیدبوونی ٥ پەیامنێری دیکە لە غەزە
لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای رژێمی زایۆنیی بۆسەر ئۆتۆمۆبیلێکی کەناڵی قودس لە بەردەم نەخۆشخانەی عودە لە کەمپی نوسەیڕات ، ٥ پەیامنێری دیکەی فەلەستینی شەهید بوون
4-
زەبری خۆڕاگریی لە سوپای تێڕۆر
کەتیبەکانی عیزەدین قەسام: تانگێکی مێرکاوا و درۆنێکی سوپای رژێمی زایۆنیمان تێکشکاند
5-
گەمارۆدرانی نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان لە غەزە
بەڕیوبەری نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان لە غەزە بۆ کۆمەڵگەی جیهانیی: گەمارۆی نەخۆشخانەکە تێکبشکێنن و دەسبەجێ فریامان کەون
6-
هێرشی یەمەن بۆسەر تەلاڤیڤ و عەسقەلان
وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن: هێرشمان کردۆتە سەر چەن بنکەی ستراتێژی و گرینگ لە تەلاڤیڤ و عەسقەلان و زەبری کوشندەمان لە رژێمی زایۆنی داوە
7-
رووسیا: با ئاژانسی ئەتۆمیی لەمەڕ ئێران بێلایەن بێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا : ئێمە داوا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی دەکەین بێلایەنانە چاودێریی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات
8-
هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆسەر خەڵکی هەرێم
درۆنێکی سوپای تورکیا لە دەڤەری چۆمان هێرشی کردە سەر خەڵکی سڤیل و بووە هۆی زەرەر و زیان لەو ناوچەیەدا