کانونی یه‌که‌م 26, 2024 10:51 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

قەدەغەکرانی هاتووچۆ لە لازقییە و حومس

لەدوای بێڕێزیکردنی هێزەکانی دەستەی تەحریری شام بە عەلەوییەکان و روودانی شەڕوپێکدادان وکوژرانی ژمارێک لە هێزەکانی ئاسایش، بڕیاری قەدەغەکرانی هاتووچۆ لە لازقییە و حومس دەرکرا

2-

هەڵمەتی خۆڕاگریی لە باکووری ئەلخەلیل

لە هەڵمەتێکی دژە زایۆنیدا لە ئەلخەلیل شۆفیرێک چەکدارێکی زایۆنیستیی وەبەردا و چەکدارەکە سەروسینگی شکاو و بریندار بوو

3-

درێژەی خۆپیشاندان لە تەلاڤیڤ

خۆپیشاندان لە تەلاڤیڤ بەردەوامە و خۆپیشاندەران وێڕای شەرمەزارکردنی شەڕخوازییەکانی ناتانیاهۆ ، داوای رێککەوتی خێرای دیل بە دیل لەگەڵ حەماس دەکەن

4-

پێداگری خۆڕاگریی لەسەر کشانەوەی سوپای تێرۆڕ لە غەزە

جێگری ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین: سوورین لەسەر دانوستانی ئاگربەس و ئێمە هەر لە سەرەتاشەوە داوای وەستانی شەڕ و کشانەوەی سوپای رژێمی زایۆنیی لە غەزەمان کردووە

5-

٣٠١ حاڵەتی بنپێکرانی ئاگربەس لە لایەن رژێمی زایۆنییەوە

رژێمی زایۆنیی تا ئێستا ٣٠١ جار رێککەوتنی ئاگربەس لە لوبنانی پێشێل و لەو ماوەیەدا  ٣٢ کەسی شەهید و ٣٨ کەسی دیکەشی بریندار کردووە

6-

شەڕی گران لە نێوان هەسەدە و چەکدارانی سەربە تورکیا

لە ئەنجامیی شەڕوپێکدادان لە نێوان هەسەدە و چەکدارانی سەربە تورکیا لە ناوچەکانی منبەج و کۆبانی و بەنداوی تشرین، بەدەیان کوژراو و برینداری هەردوولای لێکەوتۆتەوە

7-

درێژەی مانگرتنیی کارمەندانی هەرێم

لەدوای دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، مووچەخۆران رایانگەیاندووە تا کاتی جێبەجێکرانی بەنیشتمانیکردنی مووچە، درێژە بە مانگرتن دەدەن