ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 26-12-2024 / زیادبوونی ژوماری شەهیدانی غەزە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
زیادبوونی ژوماری شەهیدانی غەزە
رێکخراوی فریاکەوتن و رزگاریی کەرتی غەزە: ٢٠ فەلەستینی دانیشتووی کەرتی غەزە لەئەنجامی هێرشی ئەمڕۆی سوپای تێڕۆرەوە شەهید بوون
2-
١٠% ی خەڵکی غەزە شەهید یان بریندار یان بزرن
بەڕێوبەری وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین لە کەرتی غەزە: ١٠% ی خەڵکی غەزە شەهید یان بریندار یان شوێن بزرن
3-
زیادبوونی ژوماری شەهیدانی پەیامنێر لە غەزە
ناوەندی راگەیاندنیی حکومەت لە غەزە: لەدوای شەهیدبوونی ٥ پەیامنێری کەناڵی "قودسولیەوم" ژوماری پەیامنێرانی شەهید بەدەس سوپای رژێمی زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣وە گەیشتۆتە ٢٠١ کەس
4-
دۆزرانەوەی تۆڕێکی سیخوڕیی رژێمی زایۆنیی لە نەخۆشخانەی غەزە
هێزەکانی ئاسایشی فەلەستین لە کەرتی غەزە : تۆڕێکی سیخوڕیی رژێمی زایۆنیمان لە نەخۆشخانەیەک ، دۆزیوەتەوە
5-
هەڵمەتی ئازایانەی خۆڕاگریی لە ئەلخەلیل
حەماس لە ئەلخەلیل هەڵمەتێکی ئازایانەی بەدژی سوپای رژێمی زایۆنیی ئەنجام دا و چەکدارێکی زایۆنیست کوژرا
6-
وەڵامی هەسەدە بە هەڕەشەی ئەردۆغان
فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنیی هەسەدە لە وەڵام بە هەڕەشەی ئەردۆغان کە گوتبووی کورد ، یان دەبێ چەک دابنێ یان بە چەکەوە دەیاننێژین ، رایگەیاند ئەوقسانە هەوڵ و دەربڕینێکی تێڕۆریستییە بۆ دانیشتوانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا
7-رووسیا : تەقینەوەی کەشتییەمان،تێڕۆریستیی بوو
کۆمپانی حکومیی خاوەن ئەو کەشتییە رووسیەی کە لە ئاوە ئازادەکانی دەریای سپی دا نوقم بوو ، رایگەیاند تەقینەوەی کەشتییە بارهەڵگرەکە ، کارێکی تێڕۆریستیی بوو