ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 27-12-2024 / ئێران ڕەتیدەکاتەوە دەستوەردان لەسووریا بکات
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
ئێران ڕەتیدەکاتەوە دەستوەردان لەسووریا بکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە ناڕەزایەتی جەماوەریی لەبەر بێڕێزیکران بە پیرۆزگەکانی پێکهاتەی عەلەویی ، رەتی کردەوە کە ئێران دەست وەربداتە کارووباری نێوخۆیی سووریا
2-
درێژەی کۆمەڵکوژیی لە غەزە
لە تازەترین تاوانکاریی رژێمی زایۆنیدا ، سوپای ئەو رژێمە ١٣ فەلەستینی دیکە ، بریتی لە ژن و منداڵی لە کەرتی غەزە کوشتووە و بەدەیان کەسی تریشی بریندار کردووە
3-
کشانەوەی سوپای تێڕۆر لە لوبنان
سوپای لوبنان: هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنیی چووبوونە نێو خاکی باشووری لوبنانەوە بەڵام بە هۆی گوشاری هێزەکانی یونیڤێڵ و چاودێرانی ئاگربەس، ناچاربوون پاشەکشە بکەن
4-
رژێمی زایۆنیی دەبێ چاوەڕیی وەڵامی یەمەن بێت
لەدوای هێرشی سوپای رژێمی زایۆنیی بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکان و ژێرخان و وێستگەکانی کارەبا و فڕۆکەخانەی سەنعا ، ئەنساڕوڵڵای یەمەن رایگەیاند دوژمنی زایۆنیست ئێستا دەبێ چاوەڕیی وەڵامی توندی یەمەن بێت
5-
هێرشی موشەکیی یەمەن بۆسەر تەلاڤیڤ
یەمەن بە موشەکی بالستیکیی هێرشی کردەسەر تەلاڤیڤ و ١٨ شارۆچکەنشین لەکاتی هەڵاتن بۆ حەشارگەکان، بریندار بوون
6-
نیگەرانیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هێرش بۆسەر یەمەن
وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی رژێمی زایۆنیی بۆسەر یەمەن ، نیگەرانیی لە درێژەی رەوشی ئاڵۆزی ئێستا دەربڕی و خوازیاری دانبەخۆداگرتنی لایەنەکان بوو
7-
دابینی ٩٩%ی چەک و چۆڵی رژێمی زایۆنی لەلایەن ئاڵمان و ئەمریکا
راپۆڕتەری تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبواری مافی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی تێڕۆریزم : ئاڵمان و ئەمریکا٩٩% ی چەک و چۆڵی رژێمی زایۆنیی دابین دەکەن و دەشێ بەدواداچوونی یاسایی بەدژیان بکرێت
8-
ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت
مەعرووف مەجید سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان : هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و بەپێی توێژینەوەیەک، وەکوو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت