ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 27-12-2024 / ئیدانەکرانیی پەلاماردانی یەمەن
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
ئیدانەکرانیی پەلاماردانی یەمەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پەلاماری رژێمی زایۆنیی بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و دامەزراوەکانی بەندەری حودەیدە و وێرانکردنی ژێرخانیی بەرهەمهێنانی وزە لە یەمەن ، بە توندیی ئیدانە دەکەین
2-
شەهیدبوونیی ٥٠ فەلەستینیی
بەڕیوبەری نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان لەباکووری کەرتی غەزە: ٥٠ کەس لەوانە ٥ کادیری پزیشکیی نەخۆشخانەکەمان، لە ئەنجامیی بۆمبارانی رژێمی زایۆنیدا، شەهیدبوونە
3-
شەڕوپێکدادان لە حومس
شەڕوپێکدادان لەنێوان کەسانی چەکدار و هێزەکانی ئاسایشیی بەڕێوبەرایەتی هەڵمەتی سەربازیی سوریا لە ناوچە عەلەوی نشینەکانی دەورووبەری حومس ، ڕوویداوە و لەو شەڕەشدا تانگ و هاوەنهاوێژ بەکار هاتووە
4-
خۆپیشاندانیی داکۆکیکارانی فەلەستین لە ئینگلیز
ژومارێک لە داکۆکیکارانی فەلەستین لە سەنتەری لەندەن خۆپیشاندانیان کرد و داوای وەستانی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل و کۆتایی هاتنی کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە و جێبەجێکرانی خێرای ئاگر بەس دەکەن
5-
وتووێژی تورکیا و عێراق
وەزیری نێوخۆی عێراق و وەزیری بەرگری تورکیا لە دانیشتنێکدا لە ئەنقەرە، لەمەڕ بەهێزکردنی هاوکاری ئاسایشیی و پاراستنی سنوور وتووێژیان کرد
6-
دۆخی خراپیی ئابووری تورکیا
بانکی ناوەندیی تورکیا ، لەپێناو دابەزاندنیی هەڵاوسان ، سووی بانکیی کەم کردۆتەوە بەڵام پسپۆڕانی ئابووریی پێیان وایە ئەو بڕیارەش هیچی لێ شین نابێ