ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 27-12-2024 / زیادبوونی ژوماری شەهیدانی غەزە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
زیادبوونی ژوماری شەهیدانی غەزە
لە تازەترین تاوانیی رژێمی زایۆنیدا لە غەزە ، ٦٤ فەلەستینی شەهید یان بریندارکراون کە بەشێکی بەرچاویان ژن و منداڵن
2-
کوژران و برینداربوونی ٥ چەکداری زایۆنیست
کەتیبەکانی قەسام : خەباتکارێکمان لە هەڵمەتێکی شەهادەتخوازانەدا لە کەمپی جبالیا، خۆی لەنێو کۆمەڵێک چەکداریی سوپای رژێمی زایۆنیدا تەقاندەوە کەبەهۆیەوە ٥ زایۆنیست کوژران
3-
هێرشی ئەتۆمیی رژێمی زایۆنیی بۆسەر سووریا
دامەزراوەیەکی زانستیی یەکێتی ئەوڕووپا: بەڵگە و شوێنهاتەکانی دوای هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کۆگەیەکی چەک لە تەرتوس دەری دەخات کە هێرشەکە ، بە چەکی ئەتۆمیی ئەنجام دراوە
4-
گەلی یەمەن پشتیوانیی هەمیشەیی فەلەستین
وتەبێژی ئەنساڕوڵڵای یەمەن لەدوای پەلاماری رژێمی زایۆنیی بۆسەر سەنعا و حودەیدە رایگەیاند ئەو رژێمە بابزانێ کە گەلی یەمەن پشتیوانیی هەمیشەیی فەلەستینە
5-
مردنیی ١٠ هەزار کۆچبەر لە رێی ئیسپانیا
رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی "فرۆنتراس" : لە ساڵی ٢٠٢٤ دا زیاترلە ١٠ هەزار کۆچبەر بە ئامانجی گەیشتنە ئیسپانیا لە دەریادا خنکاون و ئەو ساڵە بە مەرگەساتترین ساڵ بۆ کۆچبەرانی ئیسپانیا دێتە هەژمار