ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 28-12-2024 / بیروڕاگۆڕینەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین لە پیکەن
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
بیروڕاگۆڕینەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین لە پیکەن
سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕەوتی سەفەریدا بۆ پیکەن لە گەڵ وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین دیداری کرد و سەبارەت بە پرسە دوو لایەنەکان و ڕووداوەکانی ناوچە بە تایبەت پرسی سووریا بیروڕایان گۆڕیەوە
2
کەوتنە مەترسی گیانی دەیان نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی غەززە
مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە، ڕایگەیاند کە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە ئاگری تێبەردرا و ڕایگەیاند کە ژیانی دەیان نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی باکووری غەززە لە مەترسیدایە.
3-
ڕژێمی داگیرکەر ئاگربەستی تەواو ڕەت دەکاتەوە
ئوسامە حەمدان، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس وتی: ڕژێمی داگیرکەر لەمپەر دەخاتە سەر ڕێگای ڕێککەوتنی ئاگربڕ و ناتانیاهۆش دەیەوێت بە کوشتنی هەموو دەستبەسەرکراوانی زایۆنیستی لەم دۆسیەیە ڕزگاری بێت.
4-
ئانڕوا: منداڵان لە غەززە لە سەرما گیان لەدەست دەدەن
فیلیپ لازارینی، بەرپرسی ئانڕوا ڕایگەیاند: منداڵان لە غەززە بەهۆی سەرما و سۆڵەوە و نەبوونی شوێنێکی ئەمن و پەناگە گیانیان لەدەست دەدەن، ئیسرائیلیش تا ئێستاش ڕێگری دەکات لە گەیشتنی یارمەتیەکان بۆ غەززە
5-
ناڕەزایەتی جیهانی بەرامبەر بە جینۆسایدی سوپای تیرۆر لە غەززە
دوابەدوای درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، خەڵکی شارە جۆربەجۆرەکانی جیهان لەوان بەرلین، ئاڵمان، مۆنتراڵ، کەنەدا، لەندەن و برایتۆن، ئینگلیز و زۆرێک لە شارەکانی ئوردن و مەغریب، بۆ پشتیوانی لە فەلەستینییەکان خۆپیشاندانیان کرد و داوای کۆتایی هێنان بە جینۆسایدی فەلەستینیان کرد.
6-
دەسدرێژی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر سەنعا
بەگوێرەی ڕاپۆڕتی میدیاکانی یەمەن، ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ئامانجگەلێکیان لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومان کردووە