ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 28-12-2024 / عێراقچی : ئێمە خوازیاری ئاشتی و ئاسایش لە سووریاین
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
عێراقچی : ئێمە خوازیاری ئاشتی و ئاسایش لە سووریاین
،سەیید عەباسی عێراقچی لە کاردانەوە بە بەیاننامەکەی ئەم دواییەی کۆمکاری عەرەب سەبارەت بە سوریا و بانگەشە دژی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە ئێمەش وەک ئێوە سەقامگیریمان دەوێت و ڕێگری لە ئاژاوەگێڕی لە سوریا دەکەین، بێگومان ئێمەش نیگەرانی فیتنە نانەوەیەن بە مەبەستی بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتیی
. 2-
شەرمەزار کردنی جەنایەت لە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لەلایەن ئێرانەوە
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەلاماری دڕندانەی سوپای تیرۆری بۆ سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان و سووتاندنی نەخۆشخانەکەی بە وێنەی جەنایەتی جەنگی زانی و بە توندی ئەو جەنایەتەی شەرمەزار کرد.
3-
زیادبوونی هەژماری شەھیدان لە غەززە
لە پەلامارەکانی ئەمڕۆ شەمەی سوپای تیرۆر بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە لەوان کەمپی ئەلمەغازی و جەبالیا ١١ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
4-
برسێتی هەموو غەززەی گرتۆتەوە
بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند: برسێتی لە هەموو ناوچەکانی غەززە بڵاوبووەتەوە و ئێمە تەنیا دەتوانین یەک لەسەر سێی پێداویستییەکانی خەڵک لەم ناوچەیەدا دابین بکەین.
5-
نیگەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە "تێکهەڵچوونەکانی سوریا"
. گەیر پیدرسون، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، نیگەرانی خۆی لە حاند تێکەلچوون لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە دەربڕی و وتی: پەرەسەندنی گرژیەکان لە ژمارەیەک ناوچەی سوریا، دۆخی ئەم وڵاتە مەترسیدارتر دەکات.
6- ئامادەیی هەسەدە بۆ تێکەڵبوون بە سوپای سوریا
مەزلوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە ڕایگەیاند، هیچ ناڕەزایەتییەکیان نییە لە ڕادەستکردنی بەرپرسیارێتی ئاسایشی سنوورەکان بە دەسەڵاتدارانی دیمەشق و تێکەڵبوون بە هێزەکانی سوریا، پرسی ڕێگریکردن لە پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا، سەرەکیترین تەوەری گفتوگۆکانمانە لەگەڵ دیمەشق سەبارەت بە داهاتووی سوریا .