کانونی یه‌که‌م 29, 2024 13:32 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

کرانەژێرەوەی ئەفسەرانی زایۆنی بە پاس

میدیا ئیسراییلییەکان ڕایانگەیاندووە کە چەن ئەفسەری ئیسراییلی لە نزیکی وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە عەسقەلان کراونەتەژێر پاسەوە. دەگوترێ لەو هەڵمەتەدا کەسێک کوژراوە و پێنج کەسیش بریندار بوون.

02

ئەمریکا و ئەڵمانیا؛ دابینکەرانی سەرەکیی چەکی ئیسراییل

ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ و بەرەنگاربونەوەی  تیرۆر ڕایگەیاند: ئەمریکا و  ئەڵمانیا ٩٩% چەک و کەرەستەی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی دابین دەەن و دەکرێ لەبەر ئەوە بخرێنە بەر پێوشوێنگریی یاساییەوە.

.03

تلاڤیڤ نەیاری داخوازەکەی ئەردوغانە

کەناڵی ١٢ی ئیسراییل ڕایگەیاندووە ئیسراییل نایهەوێ جارێ وەڵامی داخوازەکەی ئەردوغان بداتەوە لەبارەی هەواهەنگیی چالاکییەکانی لە سوریادا.

04

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان: پێوەندیی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ تەحریروشام نییە

لەکاتێکدا کە بیر وبۆچوونی جۆراوجۆر هاتۆتە ئاراوە سەبارەت بە لە پێوەندیدابوونی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و بەرەی تەحریروشام و ئەحمەد ئەشەرع . ڕێبەری ئەم بزووتنەوەیە دەڵێ کە هیچ پێوەندییەکی راستەوخۆیان نییە، بەڵام نامەیەکیان ناردووە بۆیان کە پێشنیارگەلێکی تێدا بووە لەبارەی تێپەڕینی سوریا بەرەو حکومەتێکی مەدەنی.

05

سەرەخۆشیی ئێران لە کۆریای باشوور بە هۆی کارەساتی فڕۆکە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە تێکشکانی فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری کۆماری کۆریا لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی موانی ئەم وڵاتە، سەرەخۆش و هاوخەمی ئێرانی لەگەڵ حکومەت و خەڵکی کۆماری کۆریا و تایلەند دەربڕی.

06

بۆکسۆری ئێرانی بوو بە باشترینی ئاسیا

کۆنفدراسیۆنی ئاسیا "فەرزان ئەحمەدی" بۆکسۆری دواڕۆژزێڕینی ئێرانی وەکوو باشترین کوڕەبۆکسۆری تازەلاوی ئاسیا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ هەڵبژارد.