ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 30-12-2024 / وشداریدانی تایفە عێراقییەکانی دانیشتووی سوریا بە جۆلانی
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١.
وشداریدانی تایفە عێراقییەکانی دانیشتووی سوریا بە جۆلانی
یەکێ لە سەرۆک عەشیرەتەکانی عێراق لە سوریا وتی: ژمارێک لە دەس و پێوەندییەکانی جۆلانی بەبیانووی گەڕان بەدوای کەسانی داواکراو، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ و خێزانە عێراقییەکانی نیشتەجێی سوریا کە بووەتەهۆی پێکدادانی دوولایەن و کوژران و برینداربوونی ژمارێک لە دەس وپێوەندییەکانی جۆلانی.
"عەبدوڕەزاق ئەلعەکیدی وتی: هۆزە عێراقییەکانی دانیشتووی سوریا لەوبارەوە وشدارییان داوە بە جۆلانی.
٢.
شەهیدبوونی٣٠فەلەستینی دیکە لە غەززە
لە درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، سی فەلەستینی دیکە لە کەرتی غەززە شەهید بوون.
لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ-وە سی فەلەستینی دیکە لە ئاکامی بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە لەلایەن سوپای رژیمی زایۆنییەوە شەهید بوون کە پانزە کەسیان دانیشتووی باکوری غەززە بوون.
شەڕی غەززە چووەتەنێو چوارسەد و پەنجاو یەکەمین رۆژی خۆیەوە.
٣.
تووشبوونی نەتانیاهو بە شێرپەنجەی پرۆستات
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند، لە بەشی ژێرزەوینیی نەخۆشخانەیەک کاری نەشتەرگەریی پرۆستات بۆ ناوبراو ئەنجامی گرتووە.
٤.
محەممەد عەلی ئەلحوسی: عەرەبستان نابێ گرژییەکان تاوپێ بدات
محەممەد ئەلحوسی پێی داگرت: عەرەبستان نابێ دەوری بێ لە تاوپێدرانی گرژییەکان و ئەو شەڕەی دەبێ بۆی ئامادە بێ، غەززەیە.
ئەو ئەندامەی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها وتی: راسپێریمان بۆ عەرەبستان ئەوەیە خۆ لە ئاڵۆزییەکان هەڵنەقورتێنێ و نەبێتەمایەی تەشەنا سەندنیان، ئەو شەڕەی دەبێ بیۆ ئامادە بێ، غەززەو ڕاگرتنی پێشرەویی رژیمی زایۆنییە.
٥.
خۆپێشاندانی دژە زایۆنی لە پاکستان
دەیان هەزار کەس لە خەڵکی پاکستان لە ئیسلامئابادی پایتەختی ئەو وڵاتە بە بەرپا کردنی خۆپێشاندان دژ بە رژیمی زایۆنی، تاوانکارییەکانی ئەو رژیمە لە کەرتی غەززەیان شەرمەزار کردو خوازیاری وەستانی بوون.