کانونی یه‌که‌م 30, 2024 13:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

١.

دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عوممان

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عوممان لە چاوپێکەوتنێکدا لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵیی و ناوچەییەکان وتووێژیان کرد.

وەزیری دەرەوەی پاشایەتی عوممان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەرووی شاندێکی سیاسی و ئابوری گەیشتە تاران و لەگەڵ "سەید عەبباس عێراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران، دیدار و وتووێژی کرد.

٢.

پێداگریی لەسەر وەستانی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەکانی غەززە

بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هاوکات لەگەڵ درێژەی پەلامارەکانی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەکانی غەززە، خوازیاری کۆتایی هاتنی پەلامارەکان و دەسڕاگەیشتن بۆ خرانەڕووی یارمەتییە مرۆییەکان بەو ناوچەیە بوو.

"تیدروس ئادهانوم" لە پەیامێکدا نووسی: "نەخۆشخانەکان لە غەززە جارێکی دیکە بوونەتە گۆڕەپانی شەڕ و سیستەمی تەندروستیی بەرەوڕووی مەترسیی قورسە".

٣.

سێزدە هەڵمەتی یەمەن دژ بە رژیمی زایۆنی لەماوەی دە رۆژدا

"یەحیا سەریع"ی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە بەرواری ١٩ی دیسەمبەرەوە هەتا رۆژی شەممەی ڕابردوو، ١٣ هەڵمەتیان بەدژ رژیمی زایۆنی و لەئاراستەی پشتگریی لە خەڵکی غەززە ئەنجام داوە.

دواهەڵمەتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رۆژی شەممە دژ بە پێگەی ئاسمانیی "نواتیم" بە مووشەکی واوەدەنگی فەلەستینی دوو، سەرکەوتووانە ئەنجامی گرت.

٤.

ئیدیعای حکومەتی تورکیا بۆ پەرەپێدانی ناوچە کوردنشینەکان

حکومەتی تورکیا هاوکات لەگەڵ هێرشی بەرفراوان بۆسەر سوریاو وێرانکردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە ئیدیعای کرد لە چوارچێوەی گەڵاڵەیەکدا بە بەهای ١٤ملیارد دۆلار جێبەجێ دەکا کە ئامانجی، کەمکردنی کەلێنی ئابوریی نێوان ناوچە کوردنشینەکانی باشوری رۆژهەڵات و شوێنەکانی دیکەی تورکیایە.

٥.

راگیرانی چالاکیی٢٩٣شەمەندەفەر پاش خۆپێشاندانی وەرزێرانی هیندستانی

وەرزێرانی ناڕازیی لە ئەیالەتی پەنجابی هیند لەبەر جێبەجێ نەکرانی وادەو بەڵێنیەکانی دەوڵەت، بە داخستنی ڕێگای ئاسنەڕێ، هاتووچۆی ٢٩٣ شەمەندەفەریان پەک پێ خست.

وەرزێرانی پەنجابیش ئەمڕۆ بە دەسپێکردنی بزاڤێکی ناڕەزامەندانە کە ناسراوە بە "داخستنی ئاسنەڕێگاکانی پەنجاب"، خوازیاری جێبەجێکرانی وادەکانی دەوڵەت لەلایەن دێهلی نوێوە بوون.