ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 31-12-2024 / یەمەن بە موشەک تەلاڤیڤی کردە ئامانج
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
یەمەن بە موشەک تەلاڤیڤی کردە ئامانج
دوێنێ شەو یەمەن بە موشەک تەلاڤیڤی کردە ئامانج و رژێمی زایۆنیش دانی نا بەوەی کە دوو موشەک لە یەمەنەوە گەیشتۆتە تەلاڤیڤ و سیستەمی بەرگری ئاسمانیی چالاک کراوە
02
فدڕالیزم بۆ سوریا گونجاو نییە
ئەحمەد شەرع : هێزە کوردییەکان دەبنە بەشێکی وەزارەتی بەرگری سوریا و فدڕالیزمیش بۆ سوریا بە گونجاو نازانم
03
رووخاندنی نەخۆشخانەکانی غەزە، پاکتاویی نەژادییە
رۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس : رووخاندنی نەخۆشخانەکانی غەزە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی حەشیمەتی ناوچەکە و ئاوارەکردنی دانیشتوانی باکووری غەزە بۆ ناوچەکەنی خوارووە
04
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگاتە تاران
محەممەد شیاع سودانی ئەمڕۆ لەدوای سەردانی تاران دەچێتە قەتەر و لەگەڵ بەرپرسانی ئەووڵاتە کۆدەبێتەوە
05
داوا بۆ چاکسازیی لە یاسای نەوتیی هەرێم
حکومەتی عێراق داوای لە پەرڵەمان کردووە تا لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٥دا ، چاکسازیی لە بڕگەی تایبەت بە یاسای نەوتیی هەرێم بکات
06
هێرشی سایبەریی بۆسەر خەزێنەداریی ئەمریکا
حکومەتی ئەمریکا: ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەداریی لەلایەن چینەوە کراوەتە ئامانجی پەلاماری سایبەریی
07
ئەوڕوپا بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تورکیای ناردەوە
سەرۆکی سەندیکای وەرزێرانی تورکیا: ٤٨٩ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردەکراو بۆ ئەوڕوپا لەبەر بەکارهێنانی مادەی کیمیایی و دەسکاریی ژێنێتیکی ، قبوڵ نەکرا و نێردرایەوە.