ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 31-12-2024 / دەستکردنەوەی خۆراگریی لەغەزە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
دەستکردنەوەی خۆراگریی لەغەزە
لە٢٤ کاتژمێری رابردوودا ، خۆڕاگریی فەلەستین پتر لە ٦ ڕۆکێتی لە غەزەوە، لە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی نزیک لەو کەرتە ، کوتاوە
02
پەککەوتنی گەشتەئاسمانییەکان لە تەلاڤیڤ
رژێمی زایۆنیی: لەدوای هێرشی موشەکیی یەمەن ، فڕگەی بن گۆریۆن داخرا و گەشتە ئاسمانییەکانیش وەستاون
03
هێرشی درۆنیی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق
لە ئەنجامی هێرشی درۆنیی رژێمی زایۆنیی بۆسەر شارۆچکەیەکی نزیک پێتەختی سوریا ١٧ سڤیل کوژران و بەدەیانی تریش بریندار بوون
04
پاڵپشتیی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە سوریا
سکرتێری ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس: ئامانج لە سەردانەکەم لە سوریا ، گەیاندنی پەیامی پاڵپشتیی ئەو ئەنجومەنە لەو وڵاتەیە
05
سەردانی محەممەداوی لە سنووری سوریا
سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ چەن فەرماندەیەکی دیکەی سوپای عێراق، سەردانی سنووری عێراق و سوریایان کرد
06
موچەی کارمەندان لە عێراق دەدرێت
وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆی نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی لەمەڕ ئەوەی کە ئەو وەزارەتخانەیە، موچەی کارمەندانی پێنادرێت، وەدرۆخستەوە
07
ئەوڕوپا نایەوێ گازی روسیا لە ئۆکڕاینەوە تێپەڕبێت
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەوڕوپا : ئەوڕوپا ئامادەی وەستاندنی هەناردەکرانی گازی روسیا لەڕێی خاکی ئۆکڕاینەوەیە