ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 01-01-2025 / غەزە ساڵی نوێ زایینی لە ژێربۆردمان
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
غەزە ساڵی نوێ زایینی لە ژێربۆردمان
ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی لە دەسپێکی ساڵی نوێ زایینی لە باکوور هەتا باشووری کەرتی غەزەی بە تۆپخانە و فڕۆکەی شەڕکەر کردە ئامانج
2
شەهید بوونی 7 کەس لە بۆردمانی ماڵێک لە غەزە
بە دوای بۆردمانی ماڵێک لە ئوردووگای جبالیا لە باکووری غەزە 7 کەس بۆ وێنە چوار منداڵ شەهید بوون
3
یارمەتی 22 میلیاردی ئەمریکا بە ڕژێمی زایۆنی
بە سەرەنج بە زانیاریە نوێیەکان لە 7 ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا ئەمریکا زیاتر لە 22 میلیارد دولاری بۆ لاگری لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی لە غەزە لوبنان و سوریا خەرج کردووە
4
ئەنساڕوڵڵا :بەردەوامین لە پشتیوانی کردنی فەلەستین
موحەمەد عەلی حووسی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن وتی : خەڵکی ئێمە و بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵا لەبەر شەرافەتی خۆی پشتیوانی لە خەڵکی غەزە دەکات و ئەم بابەتە جیاوازە لە گەڵ لاگری ئەمریکا لە ڕژێمی زایونی ئێمە هەروا درێژ ئەدەین بە پشتیوانی کردن لە خەڵکی بێ دەرەتانی غەزە
5
تەقینەوە لە باکووری حەڵەبی سوریا
ڕێکخراوی بەرگری مەدەنی سوریا ڕاپۆڕتی دا : لە تەقینەوەی تڕوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە یەکێک لە بازاڕەکانی شاری تەل ڕەفعەت لە باکووری حەڵەب 7 شارومەندی سوری بریندار بوون
6
کوژرانی 7 چەکداری داعش لە عێراق
لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقدا حەوت ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی داعش کوژران و٢٢حەشارگەشیان خاپوورکردووە
7
کاردانەوەی چین لەحاند تومەتی هەک کردنی وەزارەتی دارایی ئەمریکا
پیکەن ڕۆژی سێشەمە بانگەشەی هەک کردنی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکای لە ڕووداوێکی گەورەی ئاسایشی سایبێریدا ڕەت کردەوە ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە ئامانجی سیاسی،چین تۆمەتباربە هێرشی هەکێری دەکات