ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 01-01-2025 / شەهید سلێمانی بوژێنەری خۆڕاگری
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1 -
شەهید سلێمانی بوژێنەری خۆڕاگری
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی حاج قاسمی سوڵەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس بە وتنی ئەوەی کە ئیستراتژی شەهید سوڵەیمانی بووژاندنەوەی بەرەی خۆڕاگری بوو جەختیان کرد بەرگری کردن لە شوێنە پیروزەکان بۆ حاج قاسم بنەمایەکی گرینگ و بنەڕەتیی بوو .
2 -
چوونە ژێر ئاوی خێوەتی ئاوارەکان لە کەرتی غەزە
بەرگریی مەدەنی غەزە ڕایگەیاند بە هۆی بارینی توندی باران 1542 خێوەتی ئاوارەکانی فەلەستینی لە ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەزە چوونەتە ژێر ئاو . ئەو ڕێکخراوەیە هەروەها جەختی کرد کە سەرمای توند بووەتە هۆی خەسار دیتنی زۆرێک لە ئاوارەکان و لەناو چوونی کەڵ و پەلەکانیان
3 -
جەختی دوبارەی یونیسێف لەسەر ئاگربڕ لە غەزە
سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف خوازیاری دامەزراندنی ئاگربڕ لە کەرتی غەزە وپەرەی یارمەتی گەیاندن بە منداڵانی فەلەستینی بوو .
4 -
خۆپیشاندانی خەڵکی کانادا بۆ پشتیوانی لە فەلەستین
خەڵکی کانادا هاوکات لە گەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی بۆ پشتیوانی لە فەلەستینیەکان لە تورێنتو خۆپیشاندانیان کرد . خۆپیشاندەران بە بەرز کردنەوەی ئاڵای فەلەستین و دروشمی تا کاتی ڕزگاریی فەلەستین جێژنێک نییە پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی غەزە ڕاگەیاند
5 -
ئێران پەلامارەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر سەنعای شەرمەزارکرد
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پەلاماری بەربڵاوی ئەمریکا و ئینگلیز بۆسەر شاری سەنعای یەمەنی بە توندی شەرمەزار کرد و دەسدرێژی بەردەوام بۆ سەر خاکی یەمەنی بە بنپێکردنی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد و خوازیاری ڕاگیرانی خێرای ئەو جەنایەتگەلە بوو