ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 01-01-2025 / بە دڵنیاییەوە بەەری حەق سەرکەوتوو دەبێت
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
بە دڵنیاییەوە بەەری حەق سەرکەوتوو دەبێت
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی پێنجەمین ساڵهاتی شەهیدبوونی حاج قاسمی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس فەرموویان: سەرکەوتنی بەرەی ڕاست مسۆگەرە. جەنایەتکارانی ئەمڕۆ ڕۆژێک دەکەون ژێر پێی بڕواداران . لوبنان و یەمەن هێمای خۆڕاگرین و سەردەکەون
2
وێرانکردنی بێ وێنەی ژێرخانی تەندروستی لە کەرتی غەززە
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: وێرانکردنی دامەزراوە تەندروستییەکانی کەرتی غەززە شتێکە کە پێشتر نەمانبینیوە، تێدروس ئادهانوم وتی زیاتر لە 45 هەزار کەس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە کە لە سەدا شەستیان ژن و منداڵن
3
هێرشی بە ڕاکێتی حەماس بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی
لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە بەرامبەر جەنایەتی زایۆنیستەکان لە غەززە، هێرشی کردە سەرشارۆچکەی زایۆنیست نشینی نەتیفوت لە ناوچە داگیرکراوەکان.
4
یەمەن خۆفڕێکی سیخوڕی ئەمریکی M-Q-9ی خستە خوارەوە
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە بۆ پشتیوانی لەفەلەستین و لە کاردانەوە بە دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا و ئینگلیزبۆ سەر یەمەن، سیستمی بەرگری ئاسمانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی ئێم کیو ٩ی لە پارێزگای مەئاربی خستووەتە خوارەوە.
5
دیداری ئەبومحەمەد جولانی لە گەڵ نوێنەرانی هەسەدە لە دیمەشق
ئەبو محەمەد جولانی فەرماندەری هەتەشە لە گەڵ نوێنەرانی هەسەدە دیداری کرد ئەو دانیشتنە لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە هێزەکانی هەسەدە خەریکی تێکهەڵچوونن لە گەڵ میلیشیاکانی ژێر فەرمانی تورکیا لە باکووری سوریا