ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 02-01-2025 / ئاپۆرەی خەڵک لەسەر ڕێگای مەزاری حاجی قاسم
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١.
ئاپۆرەی خەڵک لەسەر ڕێگای مەزاری حاجی قاسم
خەڵکی ئێران لە یەکەم ساتەکانی سەرلەبەیانی شەوی ڕابردوو-وە، لە گوڵزاری شەهیدانی کرمان لە ساڵوەگەڕی شەهادەتی حاجی قاسمی سولەیمانی، لەگەڵ سەرداری دڵاندا پەیمانیان نوێکردەوە.
٢.
درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە خان یونس
شەوی ڕابردوو، سوپای داگیرکەری رژیمی زایۆنیستی، خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکانی لە ناوچەی ئەلمەواسی لە رۆژاوای خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززەی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، ٢٢ کەس شەهید یان برینداربوون.
٣.
کەوتنەخوارەوەیی خۆفڕێکی تورکیا لە سوریا
هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) هەواڵی کەوتنەخوارەوەی خۆفڕێکی بۆمب هاوێژی جۆری "بایر ئۆکتار تی بی دوو"ی تورکیا لە نزیک پردی "قەرەقوزاق" ی بڵاو کردەوە.
٤.
شاندێکی دەوڵەتی کاتیی سوریا گەیشتە ڕیاز
شاندێکی دەوڵەتی کاتیی سوریا بە سەرۆکایەتی "ئەسعەد ئەشەیبانی"وەزیری دەرەوە، وەک یەکەم گەشتی دەرەوەیی ئەو دەوڵەتە، گەیشتە ریازی پایتەختی عەرەبستان.
٥.
گاڵانت، وازی لە کنێسێت هێنا
"یوئاو گاڵانت"ی وەزیری پێشووی شەڕی رژیمی ئیسرائیل پاش دوو مانگ لە لادرانی لە پۆستی وەزیری شەڕ، وازی لە کنێسێت (پەرلەمانی رژیمی زایۆنی) هێناو دەستی لەکارکێشایەوە.
٦.
تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی "تێسلا" لەبەردەم تاوەری ترامپ
لەئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی "سایبرتراک" لەبەردەم تاوەری ترامپدا، کەسێک کوژراو حەوت کەسیش بریندار بوون.
٧.
بەغدا هێشتا هێچ بڕەپارەیەکی بۆ فەرمانبەران نەناردووە
چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە میدیاکانی هەرێمیان وتووە، بەغدا تائێستا هیچ بڕەپارەیەکی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم نەناردووە.