کانونی دوھەم 02, 2025 10:37 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

١.

ناڕەزایەتی دەربڕینی فەلەستینیەکان بە داخرانی نووسینگەی ئەلجەزیرە

لیژنەکانی خۆڕاگریی فەلەستین و ناوەندی پشتگریی لە رۆژنامەنووسانی فەلەستینی، بڕیاری دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر لەبارەی داخستنی نووسینگەی کەناڵی ئەلجەزیرە لە لێواری رۆژاوایان شەرمەزار کرد.

٢.

خۆرهەڵاتی ناڤینی تازە بە ئیرادەی خەڵک پێک دێت

"محەممەد کازم ئالی سادق" باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی پێنجەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ڕێبەرانی خۆڕاگریی لە بەغدا، وتی: خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی تازە بەپێی ئیرادەی خەڵکانی ناوچە پێک دێ نەک بەگوێرەی ویست و داوای نەتانیاهو.

٣.

هەسەدە گورزێکی لە چەکداره تووندڕەوەکان وەشاند

دوێنێ چوارشەممە، هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی سەرێکانیێ سەر بە هەسەدە گورزێکیان لە گروپە چەکدارە توندڕەوەکان وەشاند.

٤.

تەقینەوەی بینایەک لە باشوری تەلاویڤ

میدیا زایۆنییەکان، ڕایانگەیاند؛ تەقینەوەیەکی سامناک لە بینایەک لە ناوچەی "ریشون لێتزیون" ڕووی دا. زایۆنییەکان ئیدیعا دەکەن کە ئەو تەقینەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی گاز رووی داوە بەڵام چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێن کە نارنجۆک، هۆکاری ئەو تەقینەوە بووە و سێ زایۆنیش بەهۆیەوە بریندار بوون.

٥.

تێکشکێندرانی١٤خۆفڕی ئۆکراینی

وەزارەتی بەرگریی رووسیا دوێنێ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا لەشەودا، چواردە خۆفڕی ئۆکراینیان لە ئاسمانی ژمارێک لە پارێزگاکانی ڕووسیا خستووەتە خوارەوە.

٦.

هێرشی ئۆتۆمبیلێک لە "نیوئۆرلەئان"ی ئەمریکا

لە یەکەم شەوی سەری ساڵی تازەی زایینی، میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئۆتۆمبیلێک لە "نیوئۆرلەئان" خۆی کێشاوە بەنێو حەشیمەتی خەڵکدا کە کوژران و برینداربوونی دەیان کەسی بەدواوە بووە.