کانونی دوھەم 02, 2025 13:06 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

١.

پێویستیی پێکهێنانی هاوپەیمانیی دژ بە دابەشکرانی وڵاتانی ناوچە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خوازیاری پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی عەرەبی لەگەڵ ئێران و تورکیادا بوو بەمەبەستی پێش گرتن بە پرۆژەی دابەشکردنی وڵاتان لە ناوچەدا.

٢.

خوێندکارانی یەمەنی بۆ پشتگریی لە غەززە، هاتنەسەر شەقامەکان

لەدرێژەی پشتگریی گەرم و گوڕی هێزە چەکدارەکانی یەمەن و خەڵکی ئەو وڵاتە، هەزاران خوێندکاری زانکۆکانی یەمەن بە هاتنەسەر شەقامەکانی شاری سەنعا، تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی و ژینۆسایدی گەلی فەلەستینیان شەرمەزار کرد.

٣.

٦٠٠ کەس بە تۆمەتی لایەنگریی لە بەشار ئەسەد گیران

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوە، دەوڵەتی کاتیی سوریا لەماوەی هەفتەیەکدا 587 کەسی دەستگیرکردوە کە ئەندامانی ڕژێمی پێشوو، ئەندامانی پێکهاتە سەربازیی‌و ئەمنییەکان لەخۆدەگرێ، ئەمە جگە لەکەسانی مەدەنیی هاوکاریی ڕژێمی پێشوون.

٤.

خۆپێشاندان لەنزیک ماڵی نەتانیاهو

بنەماڵەو خێزانی گیراوانی زایۆنی، رۆژی ڕابردوو لەنزیک ماڵی نەتانیاهو لە خۆپێشاندانێکدا، خوازیاری مۆرکرانی ڕێککەوتننامەی پێک گۆڕینەوەی گیراوان و دیلەکان بوون.

٥.

چوونەسەری ژماری قوربانیان لە "نیوئۆرلەئان"ی ئەمریکا

لەکاتێکدا کە "ئێف بی ئای" سەرقاڵی تاووتوێی پرسی بە ئۆتۆمبیل شێلدرانی خەڵک لە نیوئۆرلەئانە، میدیاکانی ئەو وڵاتە، هەواڵی چوونەسەری ژماری کوژراو و برینداران بۆ پانزە کەسیان ڕاگەیاند.

٦.

ئەندامی پێشووی سوپای ئەمریکا، بکری تەقینەوەی بەردەم تاوەری ترامپە؟

راشاتودەی بەگێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایگەیاند، "مەتیۆ لیۆلسبرگر"ئەندامی پێشووی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گومانلێکراوی جێبەجێکردنی تەقینەوەکەی بەردەم تاوەری ترامپ ڕاگەیێندرا.

٧.

١٠٠٠ئۆتۆمبیل لە ئاگری کریسمەسی فەڕەنسەدا سووتێندران

وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسە، ڕایگەیاند، لە بشێویەکانی یەکەم شەوی ساڵی تازەی زایینی لانیکەم هەزار ئۆتۆمبێل سووتێندراون.