ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 03-01-2025 / بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی خۆڕاگری لە فڕۆکەخانەی بەغدا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی خۆڕاگری لە فڕۆکەخانەی بەغدا
شەوی ڕابردوو هەزاران عێراقی ڕێ و ڕەسمێکی گەورەیان بۆ ڕێزلێنان لە یادی شەهیدانی خۆڕاگری لە فڕۆکەخانەی بەغدا و شوێنی شەهیدبوونی حاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەڕێوە برد
02
پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی حاج قاسم سولەیمانی لە شاری ورمێ
دوێنێ ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار حاج قاسم سولەیمانی بە ئامادەبوونی خەڵک و کەسوکاری شەهیدان و بەرپرسان لە حسێنییەی ساروڵڵای ورمێ بەڕێوەچوو
03
جێگری نەخالە: پێموایە لە ڕێککەوتن نزیک بووینەتەوە
محەممەد ئەلمەهەندی، جێگری سکرتێری گشتیی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند کە پێی وایە لە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان نزیک بووەتەوە، تەنانەت ئەگەر ڕێککەوتنێکی کەمیش بێت
04
هێرشی مووشەکی یەمەن بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو
ئەرتەشی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشی موشەک لە یەمەنەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوەند و باشووری فەلەستینی داگیرکراو بەرز بووەتەوە
05
سوتاندنی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان جەنایەتێکی ئاشکرایە
عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی دوێنێ لە وتارەکەیدا وتی: یەکێک لە دیارترین جەنایەتەکانی دوژمنی زایۆنی سووتاندنی نەخۆشخانەی عەدوان بووە کە بووە هۆی ئەوەی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بە تەواوی لەوێ ڕابگیرێت.
06
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ لێکۆڵینەوە لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل
دوێنێ نوێنەری ئەلجەزایر ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لە پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە پزیشکییەکان لە غەززە.
07
کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە ئەمریکاو کوژراووبرینداربوونی ٢٠ کەس
بە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە کالیفۆرنیای ئەمریکا، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٨ کەسیش بریندار بوون.