کانونی دوھەم 03, 2025 10:45 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

حکومەتی کاتیی سوریا بەرپرسی نوێی کەمپەکانی داعش

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دوایین لێدوانەکانیدا سەبارەت بە سوریا ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی کاتیی ئەم وڵاتە بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی کەمپەکانی ڕاگرتنی   ئەندامانی داعش لە سوریا لە ئەستۆ بگرێت.

02

24 کوژراو بەهۆی ئاڵۆزی لە مەنبەجی سوریا

لە شەڕی نێوان گروپە چەکدارەکان کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن  و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە مەنبەج هەڵکەوتوو لە باکوری سوریا، لانیکەم ٢٤ کەس کوژران.

03

گەشتی وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمانیا و فەڕانسا بۆ دیمەشق

  بارو و بائربوک  وەزیرانی دەرەوەی فەرنسا و ئەڵمانیا  سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، بە نوێنەرایەتی لە  یەکێتیی ئەوروپا بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا گەیشتنە دیمەشق

04

کۆبوونەوەی دەم پارتی ودەوڵەت باغچە لی

شاندی دەم پارتی لەسەر پێشنیاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پەکەکە ، دیداری کرد لە گەڵ دەوڵەت باغچەلی سەرۆکی مەهەپە

05

فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوورهەڵپەسێردرا

ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی دارایی کاربەدەستانی باڵای کۆریای باشوور ئەمڕۆ بڕیاری خۆی بۆ ڕاگرتنی فەرمانی دەستگیرکردنی یون سوک یئول سەرۆک کوماری لێپێچینەوە لێکراوی کۆریای باشوور ڕاگەیاند.

06

 تڕەمپ دەتوانێت پووتین بوەستێنێت

 ڤلادیمیر زیلنسکی  سەرۆکی ئوکراینا  دوێنێ ڕایگەیاند دوناڵد تڕەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەتوانێت دەرەنجامی ئەو شەڕە یەکلایی بکاتەوە کە ماوەی 34 مانگە لە گەڵ ڕووسیا بەردەوامە هاوکات هاوکار بێت بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ڤلادیمیر  پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتە