ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 03-01-2025 / ٢٠ شەهید لەپەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
٢٠ شەهید لەپەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە
سەرچاوە نەخۆشخانەکان ڕایانگەیاند کە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ٢٠ فەلەستینی لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوون.
02
١٢ ئیسرائیلی بەهۆی ترس لە هێرشەکانی یەمەن بریندار بوون
میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە کە ١٢ ئیسرائیلی لە هەوڵی هەڵاتن بۆ پەناگە بریندار بوون و ٩ کەسی دیکەش بە هۆی ترس لە تۆپبارانی یەمەن بریندار بوون
03
گرژی لە فڕۆکەخانەی بەیروت
بە هۆی بانگەشەی ناڕاستی تۆڕێکی سعودییەوە، بەرپرسانی فڕۆکەخانەی بەیروت هەموو جانتاکانی موسافیرانی گەشتێکی فڕۆکەی ماهان ئەیر لە تارانەوە کردۆتەوە وکەل و پەلەکانیان پشکنیوە. ئەم کارەی حکومەتی لوبنان بووە هۆی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەیروت
04
ڕووسیا هۆشداری لە خۆڕێکخستنەوەی داعش لە سووریا دەدات
سێرگێیی ریباکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو دۆخەی لە سووریا هاتووەتە ئاراوە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و خۆڕێکخستنەوەیان هەیە.
05
تەقینەوەیەک لە دەرگای چوونە ژوورەوەی بنکەی پولیسی بەرلین
فەرمانگەی پۆلیسی بەرلین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی پاکەتێکی گوماناوی کە شەوی پێنجشەممە لەبەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی بنکەیەکی پۆلیس ڕوویداوە، دوو ئەفسەر برینداربوون، دۆخی تەندروستی یەکێکیان شپرزە .
06
چین 28 کۆمپانیای ئەمریکی بایکوت کرد
وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە هەناردەکردنی بۆ ٢٨ کۆمپانیای ئەمریکی بەرتەسک کردووەتەوە ، لەوانە قەدەغەی هەناردەکردنی ئەو کاڵاگەلەی وا بە دووشێوە بەکاردێن .