ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 04-01-2025 / پەلاماری فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ئەرتەشی تورکیا بوسەر بنکەکانی هەسەدە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
پەلاماری فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ئەرتەشی تورکیا بوسەر بنکەکانی هەسەدە
فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ یەکەمجار دوای چەن مانگ پێگەک و بنکەکانی هەسەدەیان لە دەڤەری حەلەب لە باکووری سوریا کردە ئامانج.
2
فەرەنسا: پێویستە کوردەکانی سوریا چەک داماڵین
وەزیری دەرەوەی فه ڕه نسا له دیمه شق وتی: داوا له کوردەکان ده که ین چه که کانی خۆیان ڕاده ست بکه ن و خۆیان بخه نه ناو پڕۆسه ی سیاسییه وه ، ئێمه تیرۆر له سوریا قبوڵ ناکەین، ده بێت حکومه تی نوێی سوریا وتووێژێکی هەمە لایەنە ده ست پێ بکات که هه موو بەشەکانی سوریا له خۆ بگرێت. "
3
تێکشکاندنی 4 تانکی مێرکاوای ڕژێمی زایۆنی
ناوەندی هەواڵدەریی شەڕی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی حەماس باسی تێکشکاندنی چوار تانکی مێرکاوای ڕژێمی زایۆنی کرد لە باکووری غەزە لە لایەن خەباتکارانی ئەو گوردانە
4
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بە تەوەری غەزە
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای پەلاماری هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان لە باکووری غەزە و گرتنی حەسام ئەبو سەفیە بەڕێوە بەری ئەو نەخوشخانەیە بەڕێوەچوو . ئەندامانی ئەو دامەزراوەیە نیگەرانیان دەربڕی لە حاند ژینوساید لە غەزە و تێکڕماندنی ژێرخانە گرینگەکان بە تایبەت نەخۆشخانەکان .
5
ڕەخنە لە کەمتەرخەمی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە هەمبەر جەنایەتی زایۆنیەکان
ڕیاز مەنسور نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەخنەی گرت لە کەمتەرخەمی کۆگە نێونەتەوەییەکان لە هەمبەر جەنایەتی زایونیەکان لە غەزە
6
ئیدانەکردنی کردەوەی توندوتیژی دژی خەڵک لە ئەمریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەلاماری تیرۆریستیی ئەندامانی سەر بە داعش بۆسەر کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری نیو ئۆرلئانی ئه مریکی، که له ئه نجامدا کوژران و برینداربوونی چه ند کەسی لێکەوتەوە ئیدانه کرد و هاوسۆزی خۆی بۆ ب بنەماڵەی قوربانییەکان دەربڕی