ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 04-01-2025 / پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەرهێزەکانی هەسەدە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەرهێزەکانی هەسەدە
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ یەکەمجاردوای چەن مانگ پێگە و بنکەکانی هەسەدەیان لە دەڤەری حەلەب لە باکووری سوریا کردە ئامانج سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە ئەفسەرێکی تورکیایی لە دەڤەری بەنداوی تشرین کوژراوە
2
ڕەوتی سازکرانی یەکەمین بنکەی ئەمریکایی لە ڕەقە
سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە ئەمریکا یەکەمین بنکەی خۆی لە ڕەقەی سووریای بە چراسەوزنیشاندانی جولانی سەرکردەی هەتەشە دەسپێکردووە
3
پەلاماری ئاسمانی داگیرکەران بۆسەرغەزە
لە پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جوراوجورەکانی غەزە 26 کەس شەهید بوون هەروەها لە پەلامار بۆ سەر تڕوموبیلێک لە شاری خان یونسیش 5 کەس شەهید بوون
4
ڕووسیا : ئیسرائیل خێرا کۆتایی بە شەڕی دژی غەزە بدات
واسیلی نەبنزیا نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای لە ڕژێمی زایۆنی کرد تا خێرا کۆتایی بە شەڕ بدات دژی غەزە
5
ئێران بەبێ دواکەوتن ئامادەیە بۆ دانوستانی بنیاتنەر
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی تاران بۆ وتووێژی بنیاتنەر و بە بێ دواکەوتن سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ئامادەیە . سەید عەباسی عێراقچی جەختی کرد کە ئێران زیاتر لە دوو ساڵە لە گەڵ وڵاتانی پێنج کۆیەک بە نیازپاکییەوە دانوستانی کردووە و لە ئاکامدا بەو ڕێککەوتنە گەیشت کە دەسکەوتێکی دیپلوماسیانە بوو لە ئاستی نێونەتەوەییەدا
6
ههرێم دهیهوێت موچهی مانگی 12 نهداته فهرمانبهران
سۆران عومهر ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایدهگهیهنێت، ههرێمی کوردستان 35 ڕۆژ موچهی مانگهکانی 10 و 11ی بهبارمته گرت و دهیهوێت موچهی مانگی 12 نهدات و دهشڵێت، "ئهمه جگه لهبهبارمته گرتنی موچهو برسیکردنی خهڵک هیچ بههانهیهکی نیه