ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 04-01-2025 / سەرما وباران لە غەزە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
سەرما وباران لە غەزە
سەرمایەکی زۆر جگە لە نەبوونی خۆراک و ئامێری گەرمکەرەوە و کەمترین ئیمکاناتی ژیان، بەهۆی بەردەوامیی بارانبارینی بەخوڕدۆخێکی مەرگهێنەری بۆ ئاوارەکان کە خێوەتەکانیان چووەتە ژێر ئاو بە دی هێناوە
2
ئەمریکا بە دوای فرۆشتنی 8 میلیاردولارچەکەمەنی بە ئیسرائیل
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئێکسیوس ، حکومەتی جوبایدن سەرۆک کوماری ئەمریکا بە شێوەی نافەرمی کونگرەی ئەو وڵاتەی ئاگادار کردووەتەوە لە بڕیاری فروشتنی کەرەستەی جەنگی بە ڕژێمی زایۆنی بە بایخی 8 ملیار دولار بریتی لە کەرەستەی هاوپەیوەند بە فڕۆکەی شەڕ کەر
3
دامەزراندنی یەکەمین بنکەی ئەمریکایی لە ڕەقە
ئەمریکا ڕەوتی دامەزراندنی یەکەمین پێگەی خۆی لە ڕەقەی بە چراسەوز نیشاندانی جولانی سەرکردەی هەتەشە دەسپێکردووە و لە هەمانحاڵدا کاروانی سەربازی ئەمریکا بریتی لە 55 لۆڕی هەڵگری کەرەستەی سەربازی و پشتیوانی لە بازگەی سنووری ئەلوەلیدی عێراق گەیشتە ناو خاکی سوریا
4
دابهشکردنى موچه له ھەرێمی کوردستان
سهرچاوهکهى وهزارهتى دارایی ئاشکرایکردوه، سبەینێ یەکشەممە لەکاتژمێر 8ی بەیانییەوە موچەی مانگی 11ی 2024ی دوو ههزارو نوزدە فەرمانبەر دەچێتەسەر ھەژمارەکەیانو دەتوانن وەریبگرن
5
ڕێژەی هەڵاوسانی تورکیا
ڕێژەی هەڵاوسانی تورکیا گەیشتە لە سەدا 44 ، ڕێژەی هەڵاوسانی تورکیا لە دوایین مانگ لە ساڵی 2024 گەیشتە 44 پوینت سی و هەشت لە سەد. ڕێژەی هەڵاوسانی تورکیا لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە ڕەوتی ڕوولە هەڵکشانی خۆی بە دوای دابەزینی ڕێژەی سوودەوە توندتر کردەوە
6
بەبارمتە گرتن لە زیندانێکی فەڕانسا
لە یەکێک لە زیندانەکانی فەرەنسا زیندانییەک پێنج کەسی بە بارمتە گرت. ئەم زیندانییە تەمەنی ٣٧ ساڵە و چەکی ساردی پێیە،ناوبراو بە تاوانی هەڵگرتنی چەک و دەستدرێژیکردنی جینسی گیراوە و زیندانی کراوە ، هۆی بارمتەگرتنەکەی بۆ گۆڕینی شوێنی زیندانەکەی بووە .