کانونی دوھەم 05, 2025 10:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

بەردەوامیی بۆردومانی ماڵەکان لە خان یونس

داگیرکەران لە درێژەی کاولکاریی بەربڵاو و ئامانجداری ماڵی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە کۆبینایەکیان لە ڕۆژاوای خان یونس بۆردومان کرد کە بووە هۆی شەهیدبوونی لانیکەم سێ فەلەسینی و برینداربوونی ژمارێکی دیکە.

 2-

دەسدرێژیی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن

کەناڵی هەواڵیی ئەلمەسیرە ناوەندی فەرمیی ئەنساروڵای یەمەن ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئینگلیز بە شێوەی هاوبەش سێ جار پەلاماری سەعدەی یەمەنیان داوە.

 3-

مووشەکی یەمەنی لە سیستەمی دژەمووشەکی ئیسراییل تێپەڕی

ئەنساروڵای یەمەن هێرشی مووشەکیی شەوی ڕابردووی بۆ سەر فەلەسیتینی داگیرکراوی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەم مووشەکە لە سیستمی بەرگریی دژە مووشەکی ڕژێمی زایۆنی تێپەڕیوە.

 4-

پەلاماری درۆنیی تورکیا بۆ سەر بنکەی کارەبای بەنداوی تشرین

ڕۆژی ڕابردوو ناوەندی کارەبای شاری جەرنییە لە باشووری بەنداوی تەشرین وەبەر پەلاماری درۆنی قورسی سوپای تورکیا کەوت.

 5-

داکۆکیی شارۆچکەنشینان لە مامەڵەی دیلبەدیل

ڕۆژی ڕابردوو شارۆچکەنشینانی زایۆنی دیسان دەستیان دایە خۆپیشاندان و داوایان لە حکوومەتی بنیامین نەتانیاهۆ کرد لەوە زیاتر کەمتەرخەمی نەکات و خێراتر ڕێککەوتنی مامەڵەی دیل بە دیل لەگەڵ خۆڕاگری لە غەززە واژۆ بکات.

 6-

عەراقچی: پێوەندیی باش لەگەڵ دراوسێکان ئەولەوییەتمانە

وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی ڕابردوو لە وتوێژ لەگەڵ تەلەڤزیۆنی چین ڕایگەیاند:" ئێمە چەن ئەولەوییەتمان هەیە، یەکێک لە گرینگترینی ئەو ئەولەوییەتانە دامەزراندنی پێوەندییەکی باشی دراوسێتی لە دەوروبەری خۆماندایە.

 7-

ئەمریکا ۲۰ ئەژدەر دەفرۆشێ بە عەرەبستان

پێنتاگۆن ڕایگەیاند؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕازی بووە بە فرۆشتنی ٢٠ ئەژدەر بە عەرەبستانی سەعوودی بە بایەخی ٧٨.٥ ملوێن دۆلار.