کانونی دوھەم 05, 2025 11:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1 -

پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر توولکەرم

گوردانەکانی شۆهەدای ئەقسا باسی شەڕ و پێکدادانی تووندی نێوان خەباتکارانی خۆی و هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی کرد لە ئۆردووگای ئەلعەین لە نابلۆس هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا.

 2 -

لاپید: برسێتی و سەرما دەستبەسەرکراوانمان دەکوژێ

ڕێبەری پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی کابینەی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند؛ دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی لای حەماس هەر ڕۆژ لەبەر سەرما، هیوابڕاوی،  برسێتی و شێی نێو تونێلەکان دەمرن.

 3 -

دەست دەگیردرێ بەسەر یارمەتییە نێردراوەکان بۆ جنین

هێزەکانی دەزگەی خۆبەڕێوەبەر سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دەستیان گرت بە سەر لۆرییەکی هەڵگری یارمەتی مرۆڤدۆستانە لە گوندی قەباتییە کە بەڕێکرابوو بۆ ئۆردووگای جنین لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا.

 4 -

ڕێزگیران لە شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس لە بەسرە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان حاج قاسمی سولەیمانی و ئەبوومەهدی ئەلموهەندیس فەرماندەرانی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزی تەکفیری لە بەسرە بەڕێوە چوو.

 5 -

فەرەنسا: داوای چەکدانانمان لە هەسەدە نەکردووە

 وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕەتی دەکاتەوە داوای لە هەسەدە کردبێت چەک دابنێت و دەڵێت ئێمە و هەسەدە پێکەوە شەڕی دژی داعشمان کردووە لە پێناو ئایندەی سووریادا.

 6 -

خۆپیشاندان لە تورکیا دوابەدوای جەنایەتی دژ بە عەلەوییەکانی سوریا

عەلەوییەکانی تورکیا لە درسیم بۆ ناوڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە جەنایەتەکانی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی تازەی سووریا دژ بە عەلەوییەکان لە شارە جۆر بە جۆرەکانی سوریا، دەستیان دایە خۆپیشاندان.

 7 -

ڕووسیا: وەڵامی پەلامارەکانی ئوکراین دەدەینەوە

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ئەمڕۆ یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند: پەلاماری ئەمدواییەی سوپای ئۆکراین بە مووشەکی ئەمریکایی ئەتەکمەز بۆ سەر ناوچەی بلگروود وەڵام دەدرێتەوە.