ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 05-01-2025 / هێزی داگیرکەر کەوتنە بۆسەی خۆڕاگرییەوە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1 -
هێزی داگیرکەر کەوتنە بۆسەی خۆڕاگرییەوە
ژێدەرە عبریزمانەکان بە ئاماژە بەوەی کە لە غەززەدا بۆسەیەکی سەخت نراوەتە بۆ هێزی ئیسراییلی، رایانگەیاند: زەبرێکی قورس کەوتووە کە هێزی داگیرکەری زایۆنی.
2 -
ڕووسەکان وەڵامی گواستنەوەی یارمەتییەکانی ئێرانیان نەدایەوە
سەفەر، بەڕێوەبەری نووسینگەی میدیایی پێشووی سەرۆک کۆمارەتیی سوریا بانگەشەی کرد کە ڕووسیا وەڵامی داخوازەکەی ئەسەد سەبارەت بە گواستنەوەی یارمەتیی سەربازیی ئێران بۆ سوپای سوریا لە ڕێگای بنکەی حەمیمیمەوە پاش ڕووخانی حەڵەب و بەشار ئەسەد لە ٣ ڕۆژ پێش ڕووخانی دیمەشق نەیتوانیبوو پێوەندی بە پووتینەوە بکات.
3 -
هێرشی یەمەن بۆ سەر هێزگەیەکی کارەبای ئیسراییل
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ وتی: یەکەی مووشەکیی ئێمە بە مووشەکێکی بالستیکی مۆدیلی فەلەستینی ٢ کە مووشەکی هایپێرسۆنیکە، هێزگەی بەرهەمهێنەری کارەبای حەیفای پێکاوە.
4 -
ڕەنگە ئۆجەلان فەرمانی دانانی چەک دەرکات
ئەحمەد تورک کۆنەسیاسەتوانی کورد، وتوویەتی: ئەگەری ئەوە هەیە عەبدوڵا ئۆجەلان فەرمانی دانانی چەک بدات بە هێزەکانی پەکەکە.
5 -
عەراقچی: خۆڕاگریی تیاچوونی بۆ نییە
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ڕەوتی خۆڕاگری تیاچوونی بۆ نییە لەبەر ئەوەی کە ڕێباز و ئارمانجێکی بەرزە.
6 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە
لەسەر داوای مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمان بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوە ببات.