کانونی دوھەم 06, 2025 08:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

١.

سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران

باڵوێزی ئێران لە بەغدا وتی: سەفەری رۆژی چوارشەممەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران لە وەڵام بە سەفەری چەند مانگ لەمەوبەری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەغدا ئەنجام دەگرێ و لەو سەردانەدا، سەبارەت بە پرسە دوو قۆڵییەکان، گۆرانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان بەتایبەت پرسەکانی سوریا، ڕاوێژ دەکرێ.

٢.

سەرۆکی حەشدی شەعبی: ئێران و لوبنان، فیدارکاریی مەزنیان ئەنجام دا

سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق لەڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی سەردارانی خۆڕاگرییدا وتی: برادەرانمان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و لوبنان، ئەمەگداریی زۆر مەزنیان ئەنجام داو ئێمە پێزانی ئەو کارەیانین. ناوبراو وتیشی: ئێمە خاوەن تواناوپتانسێل گەلێکین کە هێشتا ئاشکرا نەبوون.

٣.

ئامادەبوونی ڕاوێژکاری باڵای بایدن لە دانوستانەکانی ئاگربڕی غەززە

ماڵپەڕی ئاکسیۆس ڕایگەیاند کە "بێرت مەک گورک"ی ڕاوێژکاری باڵای "جۆ بایدن"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو نوێنەری تایبەتی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەمەبەستی بەشداربوون لە دانوستانەکانی ئاگربڕی غەززە گەیشتە دۆحەو ئەگەر دانوستانەکان لە چەند حەوتەی داهاتوودا، ڕێککەوتنی بەدواوە نەبێ، درێژەی دانوستانەکان دەسپێردرێتە دەست دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا.

٤.

چاوی تەماحی زایۆنییەکان بە بەنداوەکانی سوریا

پاش رووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، سوپای رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل گەیشتە سوریاو ٢٧٠کیلۆمەتر لە خاکی ئەو وڵاتەی داگیرکرد کە سەرچاوەگەلی ئاویی گرینگی وەک بەنداوی "سەحم ئەلجۆلان" و بەنداوی "ئەلوەحدە" لەخۆ دەگرێ.

٥.

زێلێنسکی: ئامادەی دانوستانین لەگەڵ ئەمریکاو ئوروپادا

"ڤلۆدیمیر زێلێنسکی" سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا وتی: ئامادەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکاو ئوروپاین سەبارەت بە ڕێگاچارەی شەڕ لە ئۆکرانیا لە کۆتایی ئەم مانگەی زایینی واتە ژانڤییە.